ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی زۆر ناسراو لە نۆبڵی ئەمساڵدا چی بەسەر هات؟

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بۆب دیلان وەك براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ئەمساڵ دیاریكرا.

لە ستۆكۆڵمی پایتەختی سوید مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ ئەنجامدرا و بۆب دیلانیش بووە خاوەنی خەڵاتەكە لە بواری ئەدەبدا، بەڵام بەهۆی چەند كارێكەوە نەیتوانی ئامادەی وەرگرتنی خەڵاتەكە بێت.

باڵوێزی ئەمریكا لە سوید لە بری دیلان خەڵاتەكەی وەرگرت و وتارێكی ئەو هونەرمەندەشی خوێندەوە كە بە تایبەت بۆ مەراسیمەكەی نوسیبوو.
بۆب دیلان لە وتارەكەیدا نوسیوبوی " بەدەستهێنانی نۆبڵ هاوشێوەی وەستانە لەسەر مانگ و هەرگیز پێشبینیم نەكردووە، چونكە من تێكستی گۆرانی دەنوسم نەمدەزانی ئەوەش بە ئەدەب ئەژمار دەكرێت.

لە ئاهەنگەكەدا خانمە هونەرمەندی ناسراو پاتی سیمس كە هاوڕێی دیلانە، یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندەی وتەوە، بەڵام لەسەر ستەیج وشەكانی گۆرانییەكەی بیرچۆوە دواتریش داوای لێبوردنی لە ئامادەبووانكرد كە بەهۆی دڵەڕاوكێوە توشی ئەو حاڵەتە بووە.



PM:06:48:17/12/2016