ڤیدیۆ.. لە کاتی تەلەفۆنکردندا موبایلەکەی بە گوێدا دەتەقێتەوە
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی تۆمارێکی ڤیدیۆیی"سی لۆ گرینی" گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئەمەریکی بڵاوکردەوە کە لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لە ستۆدیۆکەی موبایلەکەی دەتەقێتەوە.
بەپێی هەواڵەكە گۆرانیبێژەکە بەهۆی تەقینەوەی موبایلەکەیەوە برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دواتر گۆرانیبێژەکە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە کە ئەو "سەلامەتە و پێیناخۆشبووە هەوادارانی بەو تۆمارە ڤیدیۆیە نیگەرانکردووە".
سەرەرای ئەوەی کە بەسەر سی لۆ گریندا هات، ئامادە نەبوو جۆری مۆبایلەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.
PM:03:08:18/12/2016