ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی ناسراوی كورد لەگەڵ دەستگیرانەی لە توركیا كارێكی زۆر جیاواز دەكەن

هونەرمەندی لاو بڕوا عەلی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە جیاوازە لە كلیپەكانی دیكە.

بڕوا عەلی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ل تە دگەرم بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەزاری كرمانجی تۆماری كردووە و لە تێكست و ئاوازی میڤان ئەمینە و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لە لایەن ڕێناس كورداكسەوە ئەنجامدراوە.

كلیپی گۆرانییەكە لە توركیا و تەنها بە مۆبایل وێنەگیراوە و ئەو هونەرمەندە خۆی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، بڕوا ئەم كارەی بە یەكەم كلیپی كوردی دادەنێت كە تەنها بە مۆبایل وێنەگیرابێت.

بڕوا ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ دەستگیرانەكەی بۆ گەشت چونەتە توركیا و لەوێ دیمەنەكانی بەدڵ بووە و بۆیە هەر بە مۆبایلەكەی كارەكەی وێنەگرتووە و دەستگیرانەكەشی كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامداوە.

بڕوا عەلی ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە، ئەمە جگە لەوەی تێكستی گۆرانی و ئاوازی بۆ چەند هونەرمەندێكی دیكە داناوە.



PM:03:50:18/12/2016