باوەڕناكەیت كەمخەوی جگە لە زیانی تەندرستی، چ زیانێكی دیكەی هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە كەمخەوی جگە لەوەی زیانی بۆ  تەندروستی لەش، لەهەمان كاتدا زیانی زۆری ئابوری بۆ وڵاتان هەیە.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی ناوەندی راندی ئەوروپی لەسەر ئاستی پێنج وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و دەیخستووە، زۆربونی ئەو كەسانەی خەویان كەمە هۆكاری چەندین نەخۆشییە، ئەمەش وایكردووە ئەو كەسانە داهاتێكی كەمتریان هەبێت و نەتوانن بەباشی كارەكانیان ئەنجامبدەن بەو پێیەی بەهۆی كەمخەوییەوە ساڵانە چەند ڕۆژێك ناچنە سەر كارەكانیان.

بەپێی توێژینەوە ئەم وڵاتە زۆرترین زیانیان بەهۆی كەمخەوییەوە بەردەكەوێت:

1- ئەمریكا ساڵانە زیانی 411 ملیاری لێدەكەوێت.

2- ژاپۆن زیانەكانی بە 138 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.

3- ئەڵمانیا زیانەكانی كەمخەوی دەگاتە 60 ملیار دۆلار.

4- بەریتانیا زیانەكانی 50 ملیار دۆلارە.

5-  كەنەدا بەراورد بە وڵاتەكانی دیكە زیانەكانی كەمترە و 21 ملیۆن دۆلارە.





PM:07:31:19/12/2016