دوای کووشتنی باڵوێزی روسیا لە ئەنقەرە
هێرشکرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا

دوای کوشتنی باوێزی رووسیا لە لایەن پۆلیسێکی تورکیاوە لە ئەنقەرە، تەقە لەنزیک باڵوێزخانەی ئەمەریکاش دەبیسترێت‌‌و ئەو وڵاتە باڵوێزخانەو سێ نووسینگەی خۆی لە تورکیا دادەخات. 

دوای كوشتنی ئەندریە كارلۆڤ باڵوێزی ڕووسیا لە توركیا، دەنگی تەقە لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ئەنكەرەی دەبیسترێت و پۆلیسیش تەقەكەرەكە دەستگیردەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، كە تەقە لە نزیك باڵوێزخانەی وڵاتەكەیان لە ئەنكەرە کراوە.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی "ئەنادۆڵ" بڵاوی كردەوە، كە پۆلیسی توركیا توانیویانە پیاوێك لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ئەنكەرە بگرن كە فیشەكی ئاراستەی ئاسمان كردووە و هەوایی بووە.


لە ڕاگەیەنراوێكیشدا باڵوێزخانەی ئەمەریكا داخستنی سەرجەم فەرمانگەكانی  نوێنەرایەتی ئەمەریكای لە سەرتاسەری توركیا ڕاگەیاند.
دوێنی پۆلسێکی تورکی بە جلی مەدەنیەوە باڵوێزی روسیا ئەندرێ کارلۆف ی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کوشت، بکوژەکە بە وتنەی دروشمی " اللە ئەکبەر" باسکردن لە کۆمەڵ کوژی شاری حەلەبی سوریا، تاوانەکەی ئەنجامدا.




AM:10:21:20/12/2016