خانمە هونەرمەند كۆمسای هەڵوێستی خۆی لەسەر كوشتنی باڵوێزی ڕوسیا لە توركیا ئاشكرا دەكات.
كۆمسای لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی بكوژەكەی باڵوێزی ڕوسیا لە توركیا لەگەڵ وێنەیەكی قوربانیانی حەلەبدا بڵاودەكاتەوە باراوردێك لە نێوانیاندا دروست دەكات.
كۆمسای دەنوسێت " عەرەب بی یان كورد مەسیحی بی یان جولەكە، فەرقی نیە بەس ویژدانت هەبێ و ئینسان بی، لە بەرامبەری ناحەق بێ دەنگ نەبی، رەنگە سناریۆ بێ بەڵام دیسان روی سەرۆكەكانی دنیا رەش بێ".
ئەو خانمە هونەرمەندە وتەی بكوژەكەشی بڵاوكردۆتەوە كە وتی" ئێوە لەحەلەب بە بەرچاوی هەموو دنیا مندالان دەكوژن منیش ئاوا بە بەرچاوی هەموو دنیاوه ئێوە دەكوژم".