ڤایبەر ئەم گۆڕانکارییانە دەکات

کۆمپانیای ڤایبەر ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی و چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کراوە


لەو ڤێرژنە نوێیەی کە دوێنێ ئەو کۆمپانیایە بڵاویکردەوە بەکارهێنەران دەتوانن کورتە ڤیدیۆی خۆتان تۆمار بکەن و وەک نامەیەک، بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.

هەر لەم ڤێرژنەدا دیزاینی بەشێک لە ئیمۆجییەکانی ڤایبەر گۆڕدراون، کە پێشتر کۆمپانیای ڤایبەر، کۆمەڵێک ئیمۆجیی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کردبو، لە ئێستاشدا بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەتوانن ئەبدەیتی نوێی پڕۆگرامەکە دابگرن و نوێیبکەنەوە.



AM:11:38:21/12/2016