بارزانی جێگرەوەی خۆی و سەرۆکی حکومەتیش دیاری دەکات

پرۆژەکەی مەسعود بارزانی و پارتی ئاشکرا دەبن، بارزانی بەنیازە نێچیرڤان بارزانی بخاتە جێگای خۆی وەک سەرۆکی هەرێم و، مەسرور بارزانیش بکات بە سەرۆکی حکومەت.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بارزانی و پارتی پلانێکیان هەیە و بەهێمنی کاری لەسەر دەکەن، ئەویش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆکی هەڵگرێت و وەک سەرۆکی حیزب و وەک مەرجەحێک بمێنێتەوە، لە جێگای خۆی، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم پێشبخات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ سپی ئاشکرا کرد کە بارزانی بە نیازە سەرۆکی پەرلەمان بداتەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان، بەو مەرجەی د. یوسف محەمەد دانەنێن، هەرچی جێگرەکەیەتی بدرێت بە یەکگرتوو و، سکرتێریش بدرێتەوە بە کۆمەلی ئیسلامی.

بەپێی ئەو زانیاریانە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت دەدرێنەوە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

سەرچاوەکە بەدووری نەزانی کە پارتی بیەوێت بارزانی بکات بە مەرجەح بۆ پرسە ستراتیژیەکان.
 



PM:10:06:21/12/2016