رەغد سەدام: ئەگەر باوكم زیندو بوایە هەرگیز داعش رووی لە عێراق نەدەكرد

كچە گەورەی دیكتاتۆری پێشووی عێراق لە یەكەمین دیمانەی پاش لەسێدارەدانی سەدام، دەڵێت مردنی باوكی زۆر بەئازاربووە، بەڵام بەشەرەف بووە.

رەغدی كچی سەدام لە وتووێژێكی تەلەفۆنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی (CNN) دەڵێت: "هەرگیز ساتی لەسێدارەدانی باوكمم نەدیوە. وردەكارییەكان زۆر ناشیرین‌و بەئازاربوون، بەڵام مردنێكی بەشەرەفی بوو. ئەوە مردنێك بوو كە بۆ هەموو منداڵەكانم، خوشكەكان‌و منداڵەكانیان بۆ هەموو ئەوانەی خۆشیان دەویست، مایەی شانازی بووە".

رەغد كە ئەمەریكا بە هۆكاری تێكچوونی عێراق دەزانێت هیوا دەخوازێت ترامپ سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەگەڵ ئەوانی دیكە جیاوازی هەبێت.

رەغدی تەمەن 48 ساڵ كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داوا كراوە‌و بەم دواییانەش بە پشتیوانی كردن لە داعش تۆمەتبار كراوە دەڵێت: "هیچ پەیوەندییەكم لەگەڵ داعش‌و باقی گروپە توندڕەوەكان نیە. سەرەڕای ئەوەی ئایدیۆلۆژیا بنەماڵەكەم لە ئایدیۆلۆژیای هیچ گروپێكی توندڕەو ناچێت. چونكە ئەم گروپانە كاتێك دروستبوون كە ئێمە لەعێراق چووینە دەرەوە‌و كۆتایی بە دەسەڵاتمان هات لەعێراقدا".

رەغد باس لە یاساكانی باوكی دەكات‌و دەڵێت "ئەگەر باوكم زیندبوویاە هەرگیز داعش یان گروپە توندڕەوكان نەیاندەتوانی بێنە ناو عێراقەوە. خەڵك ئازادە كە سەدام بەدیكتاتۆر ناولێبات بەڵام بە بۆچوونی من باوكم پاڵەوان بوو و خۆی دەیزانی كۆتاییەكی باشی نابێت. بەشی زۆری ئەو شتانەی میدیاكان لەسەر بنەماڵەی ئێمە بڵاویدەكەنەوە دوورن لە راستییەوە".



PM:02:26:22/12/2016