خوێندنەوەی ئەم بابەتە واتلێدەكات هەر ئەمشەو سێكس بكەیت

ئەو توێژینەوانەی لەسەر پەیوەندی سێكسی ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات كە سودێكی زۆری هەیە و پێویستە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەو پەیوەندییە دوورنەكەونەوە.

ئەو توێژینەوانەی لەسەر پەیوەندی سێكسی ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات كە سودێكی زۆری هەیە و پێویستە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەو پەیوەندییە دوورنەكەونەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن كە وادەكات مرۆڤ سێكس بكات، ئەوەش دەبێتە هۆی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان، ئەمە جگە لە سودە دەرونی و تەندروستییەكان.

گرنگترین هۆكارەكانی سێكس كردن بریتین لە:

1- حەزی سێكسی لەكاتی گەیشت بە لوتكەی چێژی لەكاتی سێكس كردندا، لەش هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەردەدات، كە هەستی دڵخۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەپێی توێژینەوەكانیش هەفتانە جارێك سێكس كردن بەسە بۆ دڵخۆشبوون.

2- سودی بۆ دڵ: ئەو ژنانەی بەشێوەیەكی ڕێخراو و بەردەوام سێكس دەكەن، ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێنیان زۆر كەمە، بەمەش لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ پارێزراو دەبن.

3- دژی شێرپەنجەی پرۆستات: توێژینەوەیەك كە لەسەر 32 هەزار پیاو ئەنجامدراوە دەریخستووە، سێكس ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.

4- سوتاندنی گەرمۆكە: كاتژمێرێك سێكس كردن 150 یەكەی گەرمۆكەی لەش دەسوتێنێت.

5- ئازار شكێن: دەستبازی بێ سێكی كردن بە بەهێزترین ئازار شكێن دادەنرێت لای ژنان، بە تایبەت بۆ ئازاری سەر و پشت و پێییەكان كە ژنان زیاتر لە كاتی سوڕی مانگانەدا توشی دەبن.

6- بەهێزكردنی بیر: بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسفۆرد سێكس كردن بیری مرۆڤ دوای تەمەنی 50 ساڵی بەهێز دەكات.

7- كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێ: لەكاتی گەیشتن بە لوتكەی چێژی  سێكسی لەش هۆرمۆنی تایبەت بە باشبونی باری دەرونی دەردەدات ئەمەش دڵەڕاوكێ و خەمۆكی كەمدەكاتەوە.

8- ڕێكخستنی خەو: پەیوەندی سێكسی خەوی مرۆڤ ڕێكدەخات و یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی پرۆلاكتین و سیرۆتۆنین دەدات كە لەش خاودەكاتەوە و خەو بۆ مرۆڤ دەهێنێت.

9- دووگیانی و منداڵبوون: لای هەمووان ئاشكرایە منداڵ لەڕێی سێكسەوە دروست دەبێت، ئەمەش چەندین سودی دەرونی كۆمەڵایەتی هەیە.






PM:03:00:22/12/2016