كچه خوێندكارێكی کورد ساتی خۆكوشتنی به مۆبایل تۆمارده‌كات
"ئیلاف"ی تەمەن 19 ساڵ ئەو كچە خوێندكارە كوردەیە كە چركەساتی خۆكوشتنی بە مۆبایل تۆمار دەكات، بەڵام تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی ئاشكرا نەكراوە.
لەمبارەوە رائید ئاسۆ عومه‌ر، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك به رووداوی راگه‌یاندوە "شه‌وی رابردوو 22-12-2016 دوای ئه‌وه‌ی لە حاڵه‌تێكی خۆكوشتن ئاگاداركراینەوە و چووینه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت، كچێك به‌ناوی (ئیلاف زیاد غالب) ته‌مه‌ن 19 ساڵ، کە خوێندكاری كۆلێژی پزیشكییه له زانكۆی كتابی ئه‌هلی به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و ساتی خۆكوشتنه‌كه‌شی به مۆبایله‌كه‌ی تۆماركردوه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئاسایش گوتیشی "لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرده‌وه و هێشتا روننەبووەتەوە هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی چییه و كه‌سوكاره‌كه‌شی گوتویانه هیچ كێشه‌كه‌یان نه‌بووه و نازانن بۆچی خۆی كوشتووه".
ئاماژه‌ی بەوە‌شكرد "كچه خوێندكاره‌كه وێنه‌ی ساتی خۆكوشتنه‌كه‌ی تۆماركردووه، تاوه‌كو بیسه‌لمێنێت كه‌سوكاره‌كه‌ی تاوانبارنین به كوشتنی".
PM:03:47:23/12/2016