بۆ خانمان.. بەبێ جوانکارى سنگتان گەورە بکەن

ئەگەر حەز دەکەیت سنگت گەورەتر دەربکەوێت و ناشتەوێ نەشتەرگەرى جوانکارى ئەنجام بدەیت، ئەوا ڕێگەیەکى سروشتى لەبەردەستدا هەیە بەبێ ئەوەى کرێمیش بەکاربهێنیت.
وەرزشکردن
چەند وەرزشێکى تایبەت بە سنگ هەن کە قەبارەکەى گەورە دەکەن، لەوانەش گوشینى سنگ و فشار خستنە سەرى و لەو ڕێگەیەوە پێستى سنگ و ماسولکەکانى دەجوڵێن و ئەمەش وا دەکات سنگت بەتێپەڕبوونى کات گەورە بێت و پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەى 30 خولەک ئەم وەرزشە بکەیت.
مەساژ، یەکێکى ترە لە ڕێگەکانى گەورەکردنى سنگى خانمان و سوڕى خوێنیش چالاک دەکات و واش دەکات گەورەتر و پتەوتر دەربکەوێت و پێویستە لەکاتى مەساژ دا زەیتى سروشتى بۆ بەکاربهێنیت تا پلەى گەرمى سنگت بەرزدەبێتەوە،هەروەها بەیانیان و شەوان پێش خەوتن ئەم مەساژە بکەیت و پاش دوو مانگ ئەنجامەکەیت بۆ دەردەکەوێت.
خۆراک، خانمان پێویستە خۆراکێک بخۆن کە هۆرمۆنى ئیسترۆجینى زیاترى تێدا بێت،کە بەرپرسە لە زیادبوونى قەبارەى سنگ لە کاتى باڵغ بووندا، بەڵام لە تەمەنى 18 بۆ 19 ساڵیدا جەستەى خانمان لە بەرهەمهێنانى ئەم هۆرمۆنە دەوەستن، بۆیە دەبێتە پەنابەرنە بەر خۆراکەکانى پاقلە و لۆبیا و پەنیر و شیرەمەنیەکان.
ماکیاژ ، بێگومان ماکیاژ یەکێکى ترە لەو تایبەتمەندییانەى کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە سنگت گەورەتر دەربخەیت، بۆ نمونە ئەو ماکیاژە بکە کە ڕەنگى بڕۆنزییە و ئەو بلوسانەش لەبەربکە کە یەخەیان حەوتییە و جلوبەرگێک لەبەربکە کە گەورەیى سنگت دەربخات، هەروەها ستیانێک ببەستە کە سنگت بکات بە دوو بەشەوە تا گەورەتر دەربکەوێت.



PM:07:24:23/12/2016