پێکەنین یەکێکە لەو کارانەی کە مرۆڤ
ئەنجامیدەدات و سودێکی سەرسوڕهێنەری بێوێنەی هەیە، ئەمە جگە لەوەی جوانییەکی
ناوازە بە مرۆڤ دەبەخشێت.
بە گوێرە چەند ڕاپۆرتێکی نوێی پزیشکی پێکەنین
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوێکی و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش دڵ ئارام دەکاتەوە.
هەروەها توێژینەوەکان سەلماندوویانە پێکەنین
دەبێتە هۆی دروستکردنی خڕۆکەی سپی خۆێن و بەمەش بەرگری لەش دژ بە نەخۆشییەکان زیاد
دەکات، هەروەها پێکەنین بۆ مێشکیش زۆر زۆر بەسودە.