بە ڤیدیۆ ئەو سوپرایزە ببینە کە بۆ رۆژی لە دایکبوونی ئەڤین ئاسۆ ئامادەکراوە

دوێنی ١٢/٢٤ رۆژی لە دایکبوونی خانمە میدیاکاری ناسراو ئەڤین ئاسۆ بوو، هاورێکانی سوپرایزێکیان بۆ ئامادەکردبوو.

ڤیدیۆی ئەو سوپرایزە کەشێکی جوان و پڕ رێز بۆ ئەو میدیاکارە ناسراوە ئامادەکراوە.

ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە.
 
سەرەتا یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.





AM:09:26:25/12/2016