بە وێنە.. لە سكی كچێكی کورددا شتێكی سەیر دەردەهێنرێت

لەنەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ڕانییە نەشتەرگەرییەک بۆ کچێک دەکرێت كیسە هێلكەدانێكی گەورە بە قەبارەی زیاتر لە (25) سانتیمەتر دەردەهێنرێت و پزیشەکەکانیش ئاماژە بۆ دەگمەنی ئەو کیسە دەکەن 
لە قەزای ڕانیە و لە حاڵەتێكی  دەگمەندا، لە نەخۆشخانەی مندڵان و منداڵبوونی  ئەو قەزایەدا لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە كیسە هێلكەدانێكی گەورە بە قەبارەی زیاتر لە (25) سانتیمەتر لە سكی كچێك دەردەهێنرێت، پزیشكی نەشتەرگەرییەكەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، قەبارە و شێوەی كیسەكە زۆر دەگمەن و ئاڵۆزە .
ڕەنگین حەمە نوری پزیشكی ڕاهێنراوی ژنان و منداڵ بوون لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ڕانیە  بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە"ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو (25)ی كانوونی یەكەم، لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەرەوە،  كچێكی تەمەن (17) ساڵ گەیەنراوتە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی قەزاكە، كە باری تەندروستی زۆر ناجێگیر بووە و تەواو لاواز و بێ توانایی پێوە دیاربوو" .
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو ئەو كچە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك خەوێنرابوو، بەڵام نەتوانرابوو بە تەواوی  دەستنیشانی نەخۆشییەكەی بكرێت و كیسەكە دەستنیشان بكەن، هەرچەندە لە پشكنینەكاندا كیسیەكە بەتەواوی دەركەوتبوو، بەڵام وا هەست كراوە كە نەخۆشیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی ڕیخۆڵەكانی ناو سكی، پاشان دوای پشكنینی سۆنەر بۆ ئەو كچە لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵ بوونی ڕانیە دەركەوت كە كیسَكی زۆر گەورە لە هێلكەدانی بەشی لای چەپی بوونی هەیە و پێویستی بە نەشتەرگەری بە پەلە هەیە." 
ڕوونیشیکردوووەتەوە دوای ئەوەی خۆی نەشتەرگەریەكەی ئەنجامداوە، دەركەوتووە كە هێلكەدانی بەشی چەپی بە قەبارەیەكی زۆر هەڵاوساوە بۆتە كیسێكی گەورە، دوای دەرهێنانی كیسەكە دەركەوت ئەو كیسە قەبارەی پانیەكەی (15) سانتیمەتر و درێژیەكەشی (25) سانتیمەترە كە ئەمەش بە حاڵەتێكی زۆر دەگمەن و ناوازە دادەنرێت هاوكات بڕێكی زۆری خوێن لەو كیسەدا بوونی هەبوو .
ڕەنگین حەمە نوری تووشییەتی"بۆ  زیاتر لێكۆڵینەوە لەسەری ئەو كیسە ڕەوانەی تاقیگەكانی سلێمانی دەكرێت، بۆ ئەوەی لە لایەن پزیشكانی پسپۆرەوە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت، هەروەها لە ئێستادا باری تەندروستی ئەو كچە زۆر جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆكراوە و لە دوو ڕۆژی ئایندەدا دەگەرێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی" .



PM:05:02:27/12/2016