نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ١٢/٢٨ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو ٥٧$ دۆلار ی تێپەڕاند.

ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٥٧ $ دۆلارو ١٢ سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٥٤٤ دۆلار و ٧٠ سەنت.

٣٠ مانگی رابردووش لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپێك لە نەمسا، بڕیار درا ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكرێتەوە. لەو بڕە ٤٨٦ هەزار بەرمیل لە لایەن سعوودیەوە كەم دەكرێتەوە. وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت پێشبینییان كردووە نرخی نەوت بگاتە ٦٠ دۆلار.

لە ١٠ی مانگی كانوونی دووەمیش رووسیا و چەند وڵاتێكی تر، بڕیاریان دا رۆژانە ٥٦٢ هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە. ئەو دابەزینە لە بەرهەمهێنانی نەوتیش هیچ زیانێك بە وڵاتانی بەرهەمهێنەر ناگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.



PM:12:51:28/12/2016