خانمە گۆرانیبێژ هێرۆ لەگەڵ فریادا سەرقاڵی بەرهەم هێنانی کلیپێکی نوێن و لە وێنەیەکی کلیپەکەشدا دەردەکەوێت هێرۆ قژی کورتکردووەتەوە و ڕەنگی زەرد کردووە و زۆرێک لە هەوادارانی باس لەوە دەکەن نایناسنەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هێرۆ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە ستایلێکی زۆر جیاواز دەرکەوتووەتەوە و بەشێک لە هەوادارانی بۆیان نوسیوە کە نایناسنەوە و ستایلە نوێکەی زۆر گۆڕیویەتی.
بەسەبکێکی خۆرئاوایانەوە گۆرانی دەڵێن لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی BBCدا فریا دەڵێت ئاوازەکانیان زۆر دەگمەنە، ئەوان لە ئێران لەدایک بوون بەڵام یەکەم ئەلبومیان لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، گروپەکەیان لەچەند کەسێک پێک دێت، بەڵام گرنگترین کەسی گروپەکە هێرۆیە کە وەک گۆرانیبێژی سەرەکی گروپەکە کاردەکات، دواتر فریادێت کە وەک ئاوازدانەر‌و گۆرانیبێژی دووەمی گروپەکە دەردەکەوێت ئەوان بەتەمان ئەمساڵ ئەلبومی دووەمیان بڵاوبکەنەوە
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێرۆ و فریا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی نوێی هونه‌ریی خۆیانن و ئێستاش گۆرانییه‌كی ئه‌لبوومه‌كه‌یان به ناوی (دڵخۆشم مه‌كه) كلیپ كردووه و بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بێته‌وه.
فرمێسك محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری كلیپه نوێكه‌ی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده به״ئاژانس״ی ڕاگەیاندووە ״هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به شێوازی سۆفت ڕۆك كارێكی هونه‌ریی نوێیان ئه‌نجام داوه كه گۆرانییه‌كی خۆشه‌ویستی و ڕۆمانسییه و له شاری هه‌ولێر كاری كلیپكردنمان بۆ كردووه، بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مه‌كه‌یان بڵاو بكرێته‌وه.״
فریا لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرایدەکات کە ئەوان بۆ کورد گۆرانی دەڵێن‌و زۆرینەی گۆرانیەکانیان بابەتی کۆمەڵایەتین، ئەوان لەرێگەی گۆرانیەکانیانەوە گوزارشت لەو رۆحە گەنجانەیە دەکەن کە زۆر بەزووی ناساندنی.
ئەوا دەیانویست لەئێران گۆرانی بڵێن، بەڵام لەبەر ئەوەی گۆرانیبێژی گروپەکەیان خانمێکە، ناچار دەبێت رێگەیەکی دیکە بگرنە بەر بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن‌و بناسرێن‌و کۆنسێرت ئەنجام بدەن؛ کوردستانی عێراق.
لەچاوپێکەوتنێکی دیکەدا سەبارەت بەپەیوەندی نێوانیان، هێرۆ ئامادە نییە هیچ شتێک لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی ئاشکرابکات، فریا کوڕێکی نەرمە ئەو بەپێچەوانەی ئاوازەکانیەوە زۆر لەسەر خۆ دەدوێت، ئەو رەتیدەکاتەوە کە هاوسەرگیریان کردبێت بەڵام بەشەرمێکەوە دەڵێت "هێرۆ لەدڵمایە‌و خۆشمدەوێت".