ڕۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی ئاشکرایدەکات کە کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمان حاڵی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی ناکۆکی باڵەکانی ئەو حزبەوە دادەخرێت.
ڕۆژنامەی وشە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە "ناكۆكى باڵه‌كانى ناو گۆڕان سه‌ر ده‌كێشێت و ئه‌گه‌رى زۆره كه‌ناڵى ئاسمانى KNN كه زمانحاڵى حزبه‌كه‌یه، به‌و هۆیه‌وه دابخرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه باڵێكى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه كه به باڵه تونده‌كه‌ى ئه‌و حزبه ده‌ناسرێت و ده‌یه‌وێت KNN بخاته خزمه‌تى زیاتر توندكردنه‌وه‌ى بارودۆخى كوردستان و هاندانى زیاترى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ بایكۆت، به‌ڵام باڵه‌كه‌ى تر دژى ئه‌وه‌ن"
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "له دواى دوورخستنه‌وه‌یان له حكوومه‌ت له مانگى ئۆكتۆبه‌ری 2015ـدا، دوو باڵى ناكۆك له‌ناو گۆڕاندا ده‌ركه‌وتن و تا ئێسته‌ش نمایشى خۆیان ده‌كه‌ن. ناكۆكى ئه‌و دوو باڵه به‌هۆی نائاماده‌یی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى گۆڕانه‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و حزبایه‌تی، زیاتر ده‌ركه‌وت. به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، باڵێكى گۆڕان له‌گه‌ڵ گفتوگۆ و دانوستاندا نییه و پێیان وایه دۆخى كوردستان پێویستى به ڕاپه‌ڕینێكى جه‌ماوه‌رى هه‌یه، سه‌ركرده‌كانى ئه‌و باڵه زیاد له جارێك پێشنیازى دروستكردنى هێزى چه‌كدار و هاوكات داواى ڕاپه‌ڕینیان كرد، كه‌ناڵى ئاسمانى KNNـیشیان به ده‌سته‌وه‌یه و به‌و ئاراسته‌یه به‌كارى دێنن، به‌ڵام باڵه‌كه‌ى تر قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كێشه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ كه‌ناڵه‌كه‌یشیان گوزارشت له ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخى كوردستان و پێوه‌ندیى نێوان لایه‌نه‌كان بكات".
وشە نوسیویەتی "KNN له 31ـى 12ـى 2008 ده‌ستى به په‌خش كرد و كۆمپانیاى وشه‌ى سه‌ربه گۆڕان دایمه‌زراند و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له په‌خشكردن، به‌ڵام به‌شێك له كادره‌كانى ئه‌و كه‌ناڵه ڕای ده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆى خراپى بارودۆخى دارایى و نه‌دانى كرێى مانگانه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان، ئه‌گه‌رى داخستنى هه‌یه. به‌ڵام "وشه" له سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕ پێكراوى ناو گۆڕانه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه داخستنى ئه‌و كه‌ناڵه پێوه‌ندى به ناكۆكی دوو باڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى گۆڕانه‌وه هه‌یه".