سەدام حسێن لەسەر بۆردومانی هەڵەبجە چی بە CIA راگەیاندووە

لەساڵرۆژی لە سێدارەدانی سەدام حسێن دا بەرپرسێکی دەزگای سیخوڕی CIA هەندێک زانیاری گرنگ لەسەر بۆردومانی هەڵەبجە بە چەکی کیماوی و چەند پرسێکی تر ئاشكرا دەکات.

ئەندامی CIA کە ناوی نکسونە لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی سەدام حسێن ٢٠٠٦/٦/٣٠ هەندێک زانیاری نوێی لەسەر سەدام بۆ میدیا ئەمەریکیەکان ئاشکرا کرد، لە نێوایاندا لەسەر بۆردومانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی، نکسون دەڵێت" سەدام بێ ئاگایی خۆی لە بۆردومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی پێشاندا کە ٥ هەزار مەدەنی تیا بوونە قوربانی".

نکسون دەڵێت" پاش ئەوەی ئەو زانیاریانە لەگەڵ زانیاریەکانی واشنتۆن بەراورد کرا، دەرکەوت بڕیاری بۆردومانەکە لە لایەن سەرکردەیەکی مەیدانی سووپای عێراقەوە دراوە".

هەروەها ئەو بەپرسەی CIA  دەڵێت" سەدام نیگەران بوو لەوەی بۆردومانی بارەگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکرێت، چونکە دەترسا ئێران لە میدیای رۆژئاوادا ئەو پرسە بجوڵێنێت".

لە پرسێکی تردا ئەو ئەندامەی دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا دەڵێت" سەدام ئامادەی هاریکاریکردنی ئەمەریکا بووە لە دۆزینەوەی ئەو کەس و لایەنانەی دەستیان هەبوو لە تەقینەوەکانی بنکەی بازرگانی جیهانی لە نیۆرک، بەڵام ئەمەریکا وەڵامی نەداوەتەوەو هەموو ئەو نامانەی سەدامی فەرامۆشکردووە".

سەدام گاڵتەی بەو تۆمەتبارکردنانەی عێراق دێت کە لەلایەن ئەمەریکاو رۆژئاواوە دەکراو تۆمەتبار دەکرا بەوەی پەیوەندی بەلایەنە ئیسلامیە جیهادیەکانەوە هەبێت. ( نیکسۆن ئەو قسەیە دەکات).

سەدام لە ٢٨ نیسانی ١٩٣٧ لە دایکبووە، لەساڵی ١٩٧٥ ەوە تا ١٩٧٩ جێگری سەرۆک کۆمار بووە، لەو ساڵەوە تا ٩ ی نیسانی ٢٠٠٣ چوارەم سەرۆک کۆماری عێراق بووە، لە ٣٠ کانونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە سێدارە درا.



PM:05:35:31/12/2016