وێنە.. لەدایكبوونی كاریلەیەك لەهەولێر هەرا دەنێتەوە

وێنەی كاریلەیەكی تازە لەدایكبوو لە یەكێك لەگوندەكانی سنوری هەولێر كە شێوەیەكی سەیر‌و ترسناكی هەیە، لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیەكی گەورە دروست دەكات.

لە ژمارەیەك لەئەكاونتەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی كاریلەیەكی تازە لەدایكبوو بڵاوكراوەتەوە كە لەیەكێك لەگوندەكانی هەولێر لەدایكبووە‌و ئەمەش ترس‌و سەرسوڕمانی لەنێوان بەشداربووانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردوە، بەڵام پزیشكی ڤێتەرنەری هۆكاری زانستی ئەو شێوە دەگمەنە ئاشكرا دەكات.

لەمبارەیەوە هێرش خدر پزیشكی ڤێتەرنەری، بە دواڕۆژی راگەیاند " ئەو شێوازی لەدایك بوونی ئەم كاریلەیە پەیوەندی بە لەدایكبوونی ناسروشتیەوە هەیە كە پێی دەكوترێ‌ بازدانی كرۆمۆسۆم و ناكامە گەشە ئەمەش تووشی زۆرێك لە ئاژەڵان دەبێت.

وتیشی" ئەم حاڵە چەند جارێكی تر لە هەرێمی كوردستان دووبارە بۆتەوە ئاژەڵ هەیە كاتێك بێچوەكەی دادەنێ‌ 3 بۆ 6 قاچی هەیە یان دوو سەری هەیە.



PM:10:19:02/01/2017