سیاسەتمەداری نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان، محەمەد پێنجوێنی رایگەیاند" پەكەكە و پارتی رێككەوتوون لەسەر كشانەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شەنگال".
محەممەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری ناسراو بە ساتی رۆژهەڵاتی ناوی رایگەیاندووە " لەچەند رۆژی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شنگال كۆبونەتەوە لەسەر كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە و هەپەگە لە شنگال ".
وتیشی"ئەو دوو لایەنە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە، تەنیا هێزەكانی یەبەشە و یەبەژە دەمێننەوە، كە لە ئێزدییەكانی شنگال دروستكراون و ئەو هێزانە رۆڵی بەرگریكردن لە كوردانی ئێزدی دەبینن لە ناوچەكەدا. دیالۆگ و دانوستاندنیش لەنێوان هەردوو لایەن بەردەوامە."