لە شاری هەولێر بەشێک لە کچان و کوڕان سەرقایڵی دروستکردنی تاتۆیانن لەسەر جەستەیان و بەشێکیشیان تاتۆ لەسەر شوێنی تایبەتی جەستەیان دەکەن
نه‌سرین یاوه‌رى ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌و خاوه‌نى یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانى تاتۆیه له شارى هه‌ولێر بە وشەی ڕاگەیاندووە "دروستكردنى تاتۆ كولتوورێكه، گه‌نجان بۆ جوانكارى و به‌خشینى چێژێك تاتۆ ده‌كه‌ن".
یاوه‌رى ئاماژە بەوەدەکات له ڕۆژێكدا ده‌توانن تاتۆ بۆ ته‌نیا چوار تا پێنج كه‌س بكه‌ن و نرخى هه‌ر تاتۆیه‌ك له نێوان 100 تا 300 دۆلار ده‌بێت.
هەروەها وتوشییەتی"كه‌م كه‌س هه‌یه له تاتۆكردن په‌شیمان ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ى پێشتر تاتۆیهكیان كردووه، دووباره دێنه‌وه بۆ گۆڕینى جۆر و نه‌خشه‌ى تاتۆكهیان، ئێمه‌ش به مه‌رهه‌م و ماده‌ى تایبه‌ت تاتۆ كۆنه‌كه بزر ده‌كه‌ین".
بە گورەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە دەڵێت "كچان و كوڕان هاوشێوه‌ى یه‌كتر روو له سه‌نته‌ره‌كانى تاتۆ ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌وان شوێنێكى جه‌سته‌ى تاتۆ ده‌كات، پشت یان سنگ یان قۆڵ و باسك یان هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار له‌لاى كچه‌كان وه‌ك خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌ى تاتۆ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات"
هەروەها وتویەتی، "هه‌ندێك له ژنان شوێنى هه‌ستیاریان تاتۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى هاوسه‌ره‌كانیان بجووڵێنن".
یه‌كێكى تر له‌و ئافره‌تانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه‌دا تاتۆى بۆ دروست ده‌كرێت، ده‌ڵێ "له‌سه‌ر خواستى ده‌ستگیرانه‌كه‌م تاتۆ دروست ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ش چێژى پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و به‌لایه‌وه جوانه و منیش دڵم پێى خۆش ده‌بێت".
كچه‌كان زیاتر له‌و سه‌نته‌رانه تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن كه خاوه‌نه‌كه‌ى ژنه و كه‌متر روو له‌و سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
.
د. ئازاد مه‌نتك پسپۆڕى هه‌ناو و دڵ بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، ده‌زگه‌ى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مه‌ریكى زیاتر له 50 جۆر ره‌نگى بۆ تاتۆ تاقی كردووه‌ته‌وه كه بۆ به‌كارهێنانى ده‌ره‌كى و سه‌ر پێست مه‌ترسییان نییه.
ئه‌و ڕایگەیاندووە، "گرنگترین ئه‌و كێشه و نه‌خۆشییانه‌ی له ئه‌نجامی تاتۆكردن دروست ده‌بێت، بریتیین له: تێكچوونی پێكهاته‌ی پێست و دروستبوونی گرێ، تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان وه‌ك ئایدز و هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری Bو C ، هه‌روه‌ها له كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینی تیشكی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی، ده‌بێته هۆی ئه‌ستووری و سووتانی شوینی تاتۆكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ چه‌ند كانزایه‌ك له پێكهاتهكهیهندا هه‌یه و له‌گه‌ل ئه‌و شه‌پۆله موگناتیسییانه‌ی تیشكه‌كه كارلێك ده‌كه‌ن".