ئەم گۆرانیە کوردیە لە ساڵێکدا ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند

گۆرانی " تۆ پیرۆزی " هەردوو گۆرانی بێژی لاو نەوید زەردی و هەڵوێست، لە یوتوب ملیۆنێک بینەریان تێپەراند.

ئەو دوو هونەرمەندە بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠١٦ ەوە ئەو گۆرانییەیان تۆمار کردو لەماوی ساڵی رابردوودا توانیان بەو گۆرانییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب یەک ملیۆن بینەر تێپەڕێنن. 

تێکستی ئەو گۆرانییە جەمشید ئەریانە نووسیویەتی و میلۆدی نەوید زەردییە، دابەشکردنی میوزیک لەلایەن ئەفشین شوکری و هەڵوێست کراوە، کلیپەکەش لەدەرهێنانی هەردی سەلامییە.

نەوید زەردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لە ئەوروپا دەژی، هەڵوێستیش خەڵکی سلێمانی یەو هەر لەوێش دەژی.





PM:01:08:07/01/2017