خانمه پێشكه‌شكارێكی پێشووی جه‌زائیری ئاشکرایدەکات کە
موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا داوای هاوسەرگی لێکردووە.
زهیه بن عروس خانمه پێشكه‌شكارێكی پێشووی جه‌زائیر ڕایگەیاندووە
"كاتێك له هۆتێلێكی جه‌زائیری پایته‌خت یه‌كمان بینی، به‌رپرسێكی یه‌كێتی
ژنانی لیبیا بۆ یه‌كه‌مجار مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر
قه‌زافی له‌گه‌ڵ باسكردم".
ئەو باس لەوە دەکات نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی لیبیا به زهیه بن عروس كه له
نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان له ته‌له‌فزیۆنی
جه‌زائیر ناوبانگی ده‌ركردوو، راگه‌یاند كه قه‌زافی پێی سه‌رسامه و ده‌یه‌وێت
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی كه خه‌رجی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه
له ئه‌ستۆبگرێت و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی بانگهێشتی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌ی
بكات بۆ لیبیا بۆ ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه.
راشیگه‌یاند كه پێشتر چاوی به موعه‌مه‌ر قه‌زافی نه‌كه‌وتووه و ته‌نها
له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بینیویه‌تی.
زهیه وتوشییەتی كه بڕیاربووه له‌و ماوه‌یه‌دا له كه‌ناڵی لیبیا هه‌وڵه‌كان
پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زافی نه‌یناسێت
و جارێكی تر رووگیر نه‌بێت.