مامۆستایانی ناڕازی دەڤەری راپەڕین، لەژێر دروشمی بەردەوامین لە داكۆكیكردن لەسەر مافەكانمان لە خۆپیشاندانەوە بۆ مانگرتن، ئەمڕۆ شێوازی چالاکییەکانی خۆیان گۆڕی و خێمەیان لەبەردەم پەروەردەی رانیە هەڵدا.
ئەمڕۆ یەك شەممە (٢٠١٧/١/٨)لەبەردەم پەروەردەی ڕانیە مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو، دوای خۆپیشاندانەکە مامۆستایان چادێرێکیان هەڵدا بە ناوی " ئەمە چادری شەڕەف و داکۆکی کردنی مامۆستایانە" هەتا ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام ئەبێت، دواتریش خۆپیشاندەران، یاداشتێكیان دا بە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە.
ئاراز ڕسوڵ وەک ماممۆستایاکی ناڕزای، بە سپی میدیا ی ڕاگەیاندن "دیارە ئێمە وەکو مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە چادری شەرف و داکۆکیمان هەڵداوە بەردەوام دەبین لەبایکۆت کردن".
ئەو مامۆستایە بەناوی مامۆستا هاوڕێکانیەوە وتی" داوادەکەین پاشکه وتی ماموستایان له داهاتوودا چاک بکرێت و ئەو بڕە پارەیه که به ناوی هاندانەوە دەدرێت بەماموستایان بخریته سە رمووچه کانیان، هەروەها داوا دەکەین بە هیچ شێوەیەک مامۆستایان سزانەدرێن و ، قەرەبووی خویندکاران بکرێتەوە لەو ناوچانەی بایکۆتی تێدا ئەنجامدراوە".
ئا:ئەمیرحسن..ڕانیە