بێستا
ئایالا ناوی ئەو ژنەیە کە مێردەکەی بەهۆی زۆری کێشییەوە لێی جیابوویەوە و خیانەتی
لێکرد،بەڵام ئێستا کێشی زۆر دابەزیوە و مێردەکەی داوای هاوسەرگیری لێکردووەتەوە
ئەو
ژنە دوای ئەوەی منداڵی دەبێت ، و کێشی دەگاتە ١٢٠ کگم، مێردەکەشی بەردەوام گاڵتەی
پێ دەکات و تەنانەت خیانەتیشی لێدەکات، تا ئەو کاتەی ئاشکرا دەبێت و بڕیار دەدات
لێی جیابێتەوە.
دوای
جیابوونەوەکە ئەو ژنەبڕیاریدا شێوەی خۆی بگۆڕێت و کێشی کەمبکاتەوە، بەجۆرێک ژیانی
گۆڕانکاری بەسەردا ھات، مێردەکەی پێشووی داوای لێکرد جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلای
یەکتری، بەڵام داوای لەلایەن ژنەکەوە رەتکرایەوە