بەشێک لە
هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئێستا و
پێشووی بزووتنەوەکە لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی جڤاتی نشتیمانی و جڤاتی گشتی
گۆڕانیان کردووە هۆشداری بە پەلە دەدەن.
لەنوسراوەدا کە
وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە، ئەو هەڵسوڕاوانە داوای یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی
نێوان ڕێککەوتنی حزبەکەیان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جەخت دەکەنەوە کە یەک
خاڵی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ نەکراوە.
لەو نوسراوەدا
هاتووە هاتووە " له ماوه‌ى رابردو وه‌ك پيشاندانى نيازپاكى و له پێناو پێدانى
ده‌رفه‌ت به سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و دروستكردنى متمانه له نێوان هه‌ردولاماندا،
ميدياكانى گۆڕان و زۆرينه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له ئاست چه‌ندين خواروخێچى و هه‌ڵوێستى
دژبه‌يه‌ك و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵى به‌شێك له به‌رپرسان و نوێنه‌ركانى ئه‌و حيزبه چاوپۆشيمانكرد،
ئه‌مه‌ش ته‌نهاوته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى شانسى سه‌رخستنى رێكه‌وتنه‌كه به قازانجى خه‌ڵك
له بار نه‌برێت. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك نه‌بوه هۆى جێبه‌جێكردنى، به‌ڵكو وا خه‌ريكه
ئه‌و هه‌سته لاى راى گشتى دروست ده‌بێت، كه گۆڕان له ئاست خواسته‌كانى خه‌ڵك بێ
هه‌ڵوێسته‌و بوه‌ته قه‌ڵغان بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كاره خراپه‌كانى گروپه به‌رژه‌وه‌نديخوازه‌كانى
ناو يه‌كێتى، كه ئه‌مه‌ش له شه‌قامدا وه‌ك فرويدانى گۆڕان وه‌سف ده‌كرێت".
ئەو نوسراوە لە
لایەن سەرجەم ئەو هەڵسوڕاوانەوە پشتگیری دەکرێت کە لە فەیسبووکی خۆیان
بڵاویدەکەنەوە و بۆچوونی جیاوازیشی لەناو بزووتنەوەکەدا دروستکردووە لەسەر کاتی
ڕاگەیەندراوێکی لەو شێوەیە.
ئەمەش دەقی نوسراوەکەیە
بۆ: جڤاتى نشتيمانى
و جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
بابه‌ت: يه‌كلايكردنه‌وه‌ى
چاره‌نوسى رێكه‌وتنى گۆڕان- يه‌كێتى
له رۆژى
17-5-2016، رێكه‌وتنى سياسى نێوان گۆڕان-يه‌كێتى واژۆ كرا.
سه‌ره‌ڕاى بونى سه‌رنج
و ره‌خنه لاى به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوان، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى گشتى
ناوه‌ڕۆكى رێكه‌وتنه‌كه باشكردنى بژێوى خه‌ڵك و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئاشكراكردنى
داهاته‌كان و داهاتى نه‌وت و به نیشتيمانيكردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومڕانى و سه‌روه‌رى
ياساو گۆڕينى سيستم و يه‌كخستنى ناو ماڵى كورديى و پاراستنى ناوچه كوردستانيه تازه
ئازادكراوه‌كان و پرسى ده‌وڵه‌ت...هتد، له خۆ گرتبو، كه هه‌مويان ستراتيجن و له
به‌رژه‌وه‌ندى گه‌شتيدان، پاشان ده‌قه‌كه‌ى خرايه به‌رده‌م خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌مانه
واى كرد هه‌ڵسوڕاوان و كادران و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانى گۆڕان و يه‌كێتى و خه‌ڵكانى
تريش ئومێدى گه‌وره‌ى له سه‌ر هه‌ڵبچنن و پێشوازى گه‌رمى لێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها زۆرينه‌ى
لايه‌نه سياسيه‌كانيش وه‌ك هه‌نگاوێكى گرنگ هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ كرد. به‌ڵام وا نزيكه‌ى
8 مانگ به سه‌ر واژۆكردنيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به هۆى خۆدزينه‌وه‌ى به‌شێك له سه‌ركردايه‌تى
و بڕياربه‌ده‌ستانى يه‌كێتيه‌وه، يه‌ك خاڵيشى لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ردا
رۆژله‌دواى رۆژ دۆخى دارايى و پرۆسه‌ى حكومڕانى به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. گه‌نده‌ڵى له
هه‌مو ئاسته‌كاندا به تايبه‌ت له بوارى نه‌وتدا به‌رده‌وامه. دامه‌زراوه‌كانى حكومڕانى
كراونه‌ته وه‌سيله بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى تايبه‌تى حزبى و گروپى و هه‌ندێك جار
ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى. بێگومان به‌شێك له سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ره‌كانى يه‌كێتى چ
له هه‌رێم و چ له كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش شه‌ريك و به‌شدار نه‌بن به‌ڵام ئاگادارى
وردودرشتى پرۆسه‌كه‌ن.
بڕياربه‌ده‌ستانى
يه‌كێتى له سه‌ر ئاستى هه‌رێم به كردار په‌يڕه‌وكه‌رو شوێنكه‌وتوى سياسه‌ته خراپه‌كانى
پارتين.
له به‌غدا له گه‌ڵ
چاره‌سه‌ى كێشه‌ى موچه‌ن، به‌ڵام له هه‌ولێر دژن، له به‌غدا دژى تاڵانى نه‌وتن به‌ڵام
له هه‌ولێر له گه‌ڵن. له زۆربه‌ى هه‌ڵوێست و پرسه‌كاندا به ته‌واوى دژ به ناوه‌ڕكى
رێكه‌وتنه‌كه‌يان له گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، (به كورتى ياريه‌كى زۆر ناشرين
ده‌كه‌ن، كه به زيانى خه‌ڵكى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسى به گشتى شكاوه‌ته‌وه).
له لايه‌كى تره‌وه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى پابه‌ند نه‌بوه به ته‌واوكردنى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى
كه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێيه‌كاندا، له نێوانماندا ئه‌نجام
درا.
له ماوه‌ى رابردو
وه‌ك پيشاندانى نيازپاكى و له پێناو پێدانى ده‌رفه‌ت به سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و
دروستكردنى متمانه له نێوان هه‌ردولاماندا، ميدياكانى گۆڕان و زۆرينه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى
گۆڕان له ئاست چه‌ندين خواروخێچى و هه‌ڵوێستى دژبه‌يه‌ك و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵى به‌شێك
له به‌رپرسان و نوێنه‌ركانى ئه‌و حيزبه چاوپۆشيمانكرد، ئه‌مه‌ش ته‌نهاوته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى
شانسى سه‌رخستنى رێكه‌وتنه‌كه به قازانجى خه‌ڵك له بار نه‌برێت. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك
نه‌بوه هۆى جێبه‌جێكردنى، به‌ڵكو وا خه‌ريكه ئه‌و هه‌سته لاى راى گشتى دروست ده‌بێت،
كه گۆڕان له ئاست خواسته‌كانى خه‌ڵك بێ هه‌ڵوێسته‌و بوه‌ته قه‌ڵغان بۆ په‌رده‌پۆشكردنى
كاره خراپه‌كانى گروپه به‌رژه‌وه‌نديخوازه‌كانى ناو يه‌كێتى، كه ئه‌مه‌ش له شه‌قامدا
وه‌ك فرويدانى گۆڕان وه‌سف ده‌كرێت.
له‌م سه‌روه‌خته‌دا،
ئێمه پێمان وايه ئيدى هيچ پاساوێك بۆ بێده‌نگى نه‌ماوه‌و، كاتى ئه‌وه هاتوه له
نزيكترين كاتدا سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به فه‌رمى و ئاشكرا ئاگادار بكرێته‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ى بزانين ئايا ئاماده‌ن رێكه‌تنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن يان نا؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن
ئه‌وا بفه‌رمون له سبه‌ينێوه هه‌نگاوى كردارى بنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌شيمانن، با خۆيان
هۆكاره‌كانى بۆ راى گشتى رون بكه‌نه‌وه و كۆتايى به رێكه‌وتنه‌كه بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌مانه‌ش ناكه‌ن ئيدى كاتى ئه‌وه‌يه ئێمه لاى خۆمانه‌وه راى گشتى و به تايبه‌ت
كادران و ده‌نگده‌رانى يه‌كێتى و خه‌ڵكى خه‌مخۆرى ناو ئه‌و حزبه، له هه‌ڵوێستى نا
ڕۆشن و خۆدزينه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌يان ئاگادار بكه‌ينه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له لايه‌ك
بۆ مێژو راستيه‌كان بۆ هه‌موان رون ببنه‌وه، له لايه‌كى تريشه‌وه گۆڕان به‌رچاوڕۆشن
و ده‌ستكراوه‌بێت بۆ كار‌و هه‌نگاوكانى داهاتو...
چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى
به په‌له‌ين
ژماره‌يه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانى
گۆڕان
8-1-2017
وێنه‌يه‌ك بۆ: راى
گشتى خه‌ڵكى كوردستان