خانمە گۆرانیبێژی دیار نادییە یاسین بۆ یەکەمجار
وێنەیەکی خۆی لە ژێر جێگەی نوستندا بڵاوکراوەتەوە و زۆرینەی هەوادارەکانی
سەرسامییان بە جوانییەکەی نیشانداوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، نادییە یاسین، خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد وێنەیەکی تایبەتی خۆی
بڵاوکردووەتەوە کە لە ناو جێگەدایە و زۆرێک سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی
نیشانداوە، بەڵام هەندێک دەڵێن چۆن خەڵک بە ماکیاژەوە دەخەوێت.
نادییە لە دواین چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت " من ژیانی تایبه‌تیم زۆر به‌لاوه گرنگه، به‌تایبه‌تیش
كه دوو منداڵم هه‌یه و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 7 ساڵه و یه‌كێكیشیان ته‌مه‌نی 9
ساڵه و پێویستییان به چاودێرییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ر كارێكی ئاسان نییه و
گه‌ر زۆر سه‌رقاڵی هونه‌ر بیت ده‌بێت منداڵه‌كانت پشتگوێ بخه‌یت، منیش نامه‌وێت ئه‌وه
بكه‌م، هه‌ر بۆیه به‌پێی بواری خۆم كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت وازم له
كاره‌كه‌شم هێنا وه‌ك به‌ڕێوەبه‌ری بانك بۆ چاودێریكردنی منداڵه‌كانم"
هەروەها وتبووی " ئایین بریتییه له ناخ نه‌ك
ڕووكه‌ش، من خۆم زۆر به باوه‌ڕدار ده‌زانم له ناخه‌وه، گه‌ر ڕووخسار و جه‌سته‌م
داپۆشم ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه كه‌سێكی باوه‌ڕدارم، هه‌ستیش ناكه‌م كارێكم
كردبێت دژی ئایین بێت، ڕه‌نگه كاره‌كه ئایینیش نه‌بێت، به‌ڵام دژی نییه".