یەكێتی سەرۆكی وەفدەكەی بۆ لای پارتی گۆڕی

پاش ئەوەی میدیاكانی یەكێتی‌و پارتی بڵاویان كردەوە كە مەلا بەختیار لێپسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكایەتی وەفدی حیزبەكەی دەكات بۆ لای پارتی، بەڵام بە چەند كاتژمێرێك پێش كۆبوونەوەكە سەرۆكی وەفدەكە گۆڕا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سپی راگەیاند لە شوێنی مەلا بەختیار، كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی سەرۆكایەتی وەفدەكە دەكات.

هەروەها وتیشی: ئەگەرچی وا بڵاوكراوەتەوە كە كۆبوونەوە كە لەپیرمام دەبێت، بەڵام كۆبونەوەكە لە شاری هەولێر‌و لەماڵی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمرۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.



AM:11:11:11/01/2017