پەرلەمانتارێكی پارتی رێگریكردن لە دوو پەرلەمانتارەكە مەحکوم دەکات
ئاری هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لەسەر رێگریكردن لە پەرلەمانتاران سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح هاتە دەنگ.
ئاری هەرسین لە نوسراوێكدا دەنوسێت: به توندی ڕێگریكردن له هه‌ردوو پارله‌مانتاری به‌ڕێز (سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح) دوێنێ ئێواره له بازگه‌ی پردێ مه‌حكوم ده‌كه‌م. هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و تاپۆكه‌ی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكمان نیه به ته‌نیا. ئه‌م كرده‌وه‌یه ڕوخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوه دیاره وسنوردار كردنی ژیانی شه‌خسیه و، هه‌روه‌ها ناشرینكردنی ڕوی گه‌شی كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه كه به شه‌و و به‌ڕۆژ و به سه‌رماو گه‌رما پارێزه‌ری ئاسایشی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانن. هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه نه‌خوازراوه بكه‌ن و، هه‌ر كارمه‌ندێكیش كه له‌م سه‌رپێچیه‌وه گلابێت ڕوبه‌ڕوی دادگا بكرێته‌وه.
دواجار كارمه‌ندی ئه‌منی خاوه‌ن ئه‌زمون توانای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام پارله‌مان و پیاوخراپ و تیرۆریستی هه‌یه له یه‌كتر...! كه به‌داخه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌وه ناچێت.
ئاری محه‌مه‌د ههرسین٢٠١٧/١/١١
AM:11:47:11/01/2017