ڕۆژنامەی وشەی نزیک لە پارتی دیموکراتی
کوردستان لە کاریکاتێرێکدا هێما بۆ ئەوە دەکات کە سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی
مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان دەمانچەی لە ئاسایشی بازگەی پردێ دەرهێناوە، هەرچەندە
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٢٠ ئاسایش میلی تفەنگیان لێ هێناوەتەوە.
تاریق نووری به‌رێوه‌به‌ری
ئاسایشی ھه‌ولێر به‌و ڕۆژنامەیی وتووە "ھێزه‌كانی ئاسایش له بازگه‌ی پردێ به
ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگرییان له "سۆران عومه‌ر" په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی نه‌كردووه، به‌ڵام خۆی كه ھاتووه‌ته بازگه‌كه، سنووری یاسا و كارمه‌ندانی
ئاسایشی به‌زاندووه و ده‌مانچه‌ی لێ راكێشاون، ئه‌و كاره‌شی بۆ ئه‌وه بووه كه
بێته سه‌ر شاشه‌كان و باس له‌وه بكات ئاسایش رێگری لێ كردوون".
هەروەها وتوشییەتی
"ھێزه‌كانی ئاسایش به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگرییان له سۆران عومه‌ر نه‌كردووه و
"عه‌لی حه‌مه‌ساڵح"یش له‌وێ بووه و كێشه‌ی دروست كردووه، دواتریش ھه‌ر
خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری لێ بكرێ".
بەڕێوەبەری ئاسایشی
هەولێر ڕاشیگەیاندووە "دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌مانچه‌ی له هێزه‌كانی ئاسایش ده‌رهێناوه،
ئینجا كێشه له نێوانیان ڕووی داوه".
ڕوونیشیکردووەتەوە
كه گرته‌ی ڤیدیۆیی‌یان لا ھه‌یه كه چۆن سۆران عومه‌ر ده‌چێته بازگه و سنووری
كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌به‌زێنێت و ده‌مانچه‌یان لێ راده‌كێشێت.