پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە
پشووی وەرزی یەکەمدا بکات کە بڕیار بوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدابێت و
تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمیشی بۆ ٩ی ئازار دواخست و تاقیکردنەوەکە تا ١٩ی ئازار
بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ
سەرجەم بەڕیوەبەرەكانی پەروەردەكانی سنوری سلێمانی بۆ دانانی ساڵنامەی خوێندنی
2016-2017 كۆبونەوە و چەند بڕیارێکیان داوە.
ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە "كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەروەردەی گشتی سلێمانی لەگەڵ
سەرپەرشتیار و بەڕیوەبەری پەروەدەكان بڕیاردراوە یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی وەرزی
یەكەم لە ڕۆژی پێنج شەممە 9/3/2017 دەست پێدەكات و ڕۆژی 19/3/2017 كۆتایی
پێدەهێنرێت".
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە بۆ
پشووەكانی نەورۆز و بەهار تەنها 5 ڕۆژ دیاری كراوە، كە لە ڕۆژی 20/3/2017
دەستپێدەكات و ڕۆژی 25/3/2017 یەكەم ڕۆژی دەستپێكی وەرزی دووەم دەبێت"
ئاشکراشکراوە ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی
ئەمساڵ ڕۆژێك دوای یادی كرێكاران دەست پێدەكات و لە ڕۆژی 2/5/2017 تا 31/5/2017
بەردەوام دەبێت.