نوسەری و ئەکادیمی دیاری کورد، مەریوانی وریا قانع داوا لە خانمە گۆرانیبێژێک دەکات گۆرانییەکی هێمن بڵێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، مەریوان وریا قانع لە پۆستێک بەناونیشانی " بۆ ئه‌م خانمه له هه‌ر شوێنێكی دونیادایه"، دەڵێت" هه‌ركاتێك خه‌مبارییه‌كی گه‌وره دامبگرێت و هه‌ست به‌وه بكه‌م دونیا له لێواری وێرانبووندایه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌م، گوێ گرتنه له‌م ده‌نگه ئاسمانییه‌ی تۆ. به‌تایبه‌تی له‌م كۆپله كورته‌ی گۆرانیه سیحراویه‌كه‌ی مه‌زهه‌ری خالقیی".
قانع داوا دەکات " تكایه‌كی هێجگار گه‌وره، هه‌وڵبده كۆمه‌ڵێك گۆرانی هێمن بڵییت. به‌ڕاستیی تاوانێكی گه‌وره‌یه ئه‌و ده‌نگه یه‌زدانییه‌ی له‌گه‌روی تۆدایه بێده‌نگ بێت، باوه‌ش به دونیادا نه‌كات و له ده‌رگای گوێی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه غه‌مبارانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه نه‌دات".
ئەو نوسەرە پێیوایە دەنگی ئەو خانمە ده‌توانێت به‌شداربێت له جوانكردنی دونیادا‌و، دەڵیت" له‌وه‌دا ژیانمان كه‌مه‌كێك زیاتر خۆش بوێت و دڵمان به‌وه خۆشبێت كه مرۆڤین و تا ئه‌مڕۆكه ده‌ژین. تكایه له‌هه‌ر شوێنێك هه‌یت، له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌م دونیایه‌دا ده‌ژیت، بێده‌نگ مه‌به. تكایه... تكایه".