ڤیدیۆ.. ٥٠ سەماکەری نیمچە رووت تەرمی سیاسیەک بە خاک دەسپێرن

گرتەیەكی ڤیدیۆیی نامۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆتەوە، کە لە وڵاتی تایوان50 كچە سەماكاری رووت لەسەر 50 ئۆتۆمبێل سەما دەکەن لە مەراسیمی ناشتنی سیاسیەکی ئەو وڵاتە.

ئەو مەراسیمە نامۆیە، كوڕی كەسایەتییەكە رێكیخستوە و هەر 50 كچە سەماكارەكەش لەكاتی مەراسیمەكەدا بە جلوبەرگی نیمچە رووتەوە سەما دەكەن.
ئەو كەسایەتییە سیاسییەی تایوان ناوی (تونگ هسیانگ) بووە و لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دواییكردوە.

كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیش لەماوەی 2 كاتژمێردا لە شاری (چیای)ی تایوانیدا سوڕاونەتەوە و بۆتە جێی سەرسوڕمانی خەڵكی شارەكە و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش.





AM:09:23:13/01/2017