له چواچیوه‌ی یارییه‌كانی خولی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆتۆپیی پیی یاریگای شیروانه
له‌كه‌لار یاری نیوان شیروانه‌و گاره‌ی له‌ئامیزگرت هاوشیوه‌ی یارییه‌كانی پیشوی شیروانه‌ش
هانده‌ریكی زۆر ئاماده‌ی بینینی ئه‌ویارییه‌بوون
له‌گیمی یه‌كه‌مدا یارییه‌كه ئاستیكی مام ناوه‌ندی به‌خۆوه بینی هه‌رچه‌ند
شیروانه چه‌ندجاریك نزیك بوون له‌وه‌ی گۆڵ تۆماربكه‌ن به‌لام هه‌ڵه‌ی هێرش به‌ره‌كانی
وایكرد ئه‌و هه‌لانه‌ی بۆیان ره‌خسا نه‌توانن گۆڵی پیی تۆماربكه‌ن هه‌ربۆیه یاری له‌وگیمه‌دا ئه‌نجامی سپی ناونیشانی
بوو
له گیمی دووه‌مدا دوای 4 خوله‌كه هیرشبه‌رانی گاره به خیرای تۆپیكیان برده
ناوچه‌ی سزای شیروانه‌وه و له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنێكی به‌رگیركاریكی شیروانه بۆیاریزان
وهیرش به‌ری گاره محمود عبدالسلام ناوبژیوان په‌ڵنتی ئه‌ژماركردوو هه‌مان یاریزانی
گاره به‌و په‌نالتیه گۆلی تۆماركردووه و یانه‌كه‌ی به‌گۆلیك پێشخست.
له دوای تۆماركردنی ئه‌وگۆڵه راهینه‌ری یانه‌ی گاره پلانی یاریه‌كه‌ی كرد
به‌به‌رگری و كاروان حمه‌ساڵحی راهینه‌ری شیروانه‌ش دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆرانكارییه‌ك
فشاری له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی گاره دروستكرد دواجار خوله‌ی 79 ساڵح نایف به‌شوتیكی به‌هیز
كۆتای به‌چاوه‌روانی هانده‌ران هیناو گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆشیروانه تۆماركرد
,دوای 8 خوله‌كی دیكه شیروانه له‌هیرشیكی هه‌ڵگه‌راوه‌ی خیرادا توانی له‌ریگه‌ی یاریزان
ئارام عه‌لیه‌وه گۆڵی دووه‌م م تۆماربكه‌ن سه‌ره‌نجام ناوبژیوانی فیكه‌ی كۆتایی له‌به‌ژه‌وه‌ندی
شیروانه لیداو یاریه‌كه‌یان به‌دووگۆڵ به‌رامبه‌ر
به‌گۆلیك برده‌وه.
spee-kfa