ساردترین شوێنی جیهان ئەم گوندەیە

هەرچەندە شوێنی سارد لە جیهاندا زۆرە، بەڵام زۆریان ژیانی تێدا نییە، یەکێک لەو شوێنانەی ژیانی تێدایە و ساردترین پلەی گەرمای تۆمارکردووە، گوندێكی روسیایە.

ئەو گوندە کە ناوی ئویمیاکۆن دەکەوێتە وڵاتی روسیاو لەم رۆژانەدا ئەو گوندە نزمترین پلەی سەرمای تۆمار کرد کە گەیشتە –٧١  پلە ژێر سفر.

گوندی ئویمیاکۆن دانیشتووانەکەی ٥٠٠ کەس دەبێت و لەساڵی ١٩٢٤ ەوە پلەی گەرمای وەک چەند رۆژ رابردوو نزم نەبۆتەوە بۆ خوار -٧١ پلەی سەدی.



AM:10:05:14/01/2017