سه‌نته‌ری میترۆ ئاماری پێشێلكارییه‌كانی 2016ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه له 2016دا، 97 روداوی جۆراوجۆر، به‌رامبه‌ر به (148) رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن ئه‌نجامدراون كه 175یان پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه و دوو رۆژنامه‌نووس كوژراون.
ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راپۆرتی ساڵانه‌ی 2016ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
ده‌قی راپۆرته‌كه:
كوشتنی وه‌دات حسێن
بۆ ساڵی 2016ش رۆژنامه‌نوسان له كاروانه‌كه‌یاندا بێ خوێن رژان نه‌بوون، پاش كوژرانی رۆژنامه‌نوسان سۆران مامه‌حه‌مه، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، زه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی له ساڵانی رابردوودا، رۆژنامه‌نوسێكی دیكه له‌و رێگایه‌دا بووه قوربانی. په‌یامنێری رۆژنیوز له دهۆك، وه‌دات حسێن پاش رفاندنی له 13ی ئابی 2016 به كوژراوی و ئه‌شكه‌نجه‌دراوی دۆزرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تائێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هیچ كه‌سێكیان وه‌ك تۆمه‌تباری ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر و ده‌ستنیشان نه‌كردووه. وه‌ك دۆسییه‌كانی تری رۆژنامه‌نوسانی تیرۆركرا‌و، تۆمه‌ته‌كه خراوه‌ته پاڵ كه‌سانی نادیار.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پۆلیسی شاره‌كه كه‌مترین لێدوان و زانیاری داوه، له‌كاتێكیشدا لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه پێكهێنراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس رایگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستا لیژنه‌كه هیچ راگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباری كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه سه‌رله‌نوێ دۆسییه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوسانی هێنایه‌وه ناو دیمه‌نی ئاڵۆز و شێواوی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كرد گره‌نتی بده‌ن له به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كوشتنی وه‌دات حسێن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه.
ودات حسێن له گه‌ڕه‌كی ماڵتا له دهۆك به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له منداڵێكی داوه رێگای پێده‌گیرێت و ده‌ڕفێندرێت، دواتریش كه‌سوكاره‌كه‌ی پاش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنیان وه‌دات به كوژراوی له نه‌خۆشخانه ده‌دۆزنه‌وه كه شوێنی ئه‌شكه‌نجه به لاشه‌یه‌وه دیاره.
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌و راستیه روونه‌ی له‌به‌رچاوه ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نوسانی دیكه (سۆران و عه‌بدولستار و زه‌رده‌شت و كاوه) به رێڕه‌وی یاسایی راسته‌قینه‌ی خۆیاندا بڕۆیشتنایه و تاوانبارانی راسته‌قینه ئاشكرابكرانایه و به سزای ره‌وای خۆیان بگهیهندرانایه، زه‌حمه‌ت بوو بوێری ئه‌وه‌بكرێت وه‌دات-یش به‌هه‌مان ده‌رد بگه‌یه‌ندرێت.
روداوێكی ته‌مومژاوی
دوای بێسه‌روشوێن بوونی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له 1ی كانونی یه‌كه‌می 2016 ته‌رمی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، شوكری ئامێدی له گوندێكی نزیك ئامێدی به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه هه‌ر زوو سه‌نته‌ری میترۆ داوایكرد به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستپێبكات و، هۆكاری رووداوه‌كه بۆ رای گشتی بڵاوبكرێته‌وه و بكه‌ران ئه‌م تاوانه به سزای خۆیان بگه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا رائید هێمن ئه‌تروشی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه له گوندێك دۆزراوه‌ته‌وه كه هیچ كه‌سێك له‌و شوێنه ناژیت، له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی چونه‌ته ئه‌و شوێنه و پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستی راوكردن چوبن و دواتر له‌رێگه‌ی هاورێكهیهوه زانراوه كه كوژراوه".
بۆمب و ئاگر
له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌قێكی روون هه‌یه كه باس له‌وه‌ده‌كات نابێت ئه‌و زانیاری و بۆچونانه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه "ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی، یان زیان به‌خۆی و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێت" به‌ڵام چه‌ندان حاڵه‌تی دژ به رۆژنامه‌نوسان و میدیاكانیان روویانداوه كه هه‌ندێكیان گه‌یشتوه‌ته ئاستی پشێوی و ئاگركه‌وتنه‌وه یان دانانه‌وه‌ی بۆمب و سه‌رجه‌میان ده‌كرێت به هێرش بۆسه‌ر ئازادی میدیا ناوزه‌ند بكرێت.
له 20ی ئایاری 2016، له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند به‌نیازبوو رێكیبخات ده‌یان كه‌س هێرشیان كرده‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ئاهه‌نگه‌كه و له‌و گرژییه‌دا هێرشكرایهسهر له‌نیا عه‌بدوڵا، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی 2 دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی تری كه‌ناڵه‌كه برینداربوون.
له 23ی حوزه‌یرانی 2016ش، به نارنجۆك هێرش كرایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی میدیای روداو له هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه پێنج پاسه‌وان و كارمه‌ندی هونه‌ری كه‌ناڵه‌كه برینداربوون.
رێگری و جیاكاری
یه‌ك له پێشێلكارییه دیاره‌كانی ساڵی 2016ی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی و میدیاكانیان، بوونی جیاكاری و رێگریی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له په‌یامنێران و نێردراوی ئه‌و كه‌ناڵانه. ده‌یان سكاڵای ئه‌و كه‌ناڵانه گه‌یشتونه‌ته سه‌نته‌ری میترۆ كه باس له رێگری ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن له كاتی روماڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ و چالاكی بزوتنه‌وه‌ی داخوازی و ته‌نانه‌ت كۆنگره و چالاكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌وه كه‌ناڵه‌كانی ئین ئاڕ تی، كوردسات، كه‌ی ئێن ئین، په‌یام و سپێده، زۆرترین سكاڵایان له سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركردوه، كه تیایدا باس له ده‌یان چالاكی ده‌كه‌ن كه تیایدا رێگرییان لێكراوه و جیاكاری ته‌واو ده‌رهه‌قیان كراوه. په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵانه باسیان له‌وه كردووه به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه رێگه به كه‌ناڵه‌كانی تر دراوه و ئه‌مانیان له روماڵی ئه‌و چالاكیانه بێبه‌شكردووه.
به‌پێی خاڵی چواره‌م له به‌شی چواره‌می یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ژماره 35ی ساڵی 2007 "رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بوونی له كۆنگره و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه" یاساكه به روونی ئه‌و مافه‌ی به رۆژنامه‌نوس داوه به‌بێ جیاكاری روماڵی چالاكیه گشتیه‌كان بكات.
ئه‌یلولی پێشێلكاری
له مانگی ئه‌یلولدا هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆخی ئابوری هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكارییه‌كانیش به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان گه‌یشتنه لوتكه به‌جۆرێك ته‌نها له‌یه‌ك رۆژی ئه‌و مانگه‌دا (27ی ئه‌یلول) چوارده رۆژنامه‌نوس سكاڵای خۆیان له‌سه‌نته‌ری میترۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه تۆماركردووه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر خۆیان و هاوه‌ڵه‌كانیان كراوه.
پێشێلكارییه‌كان له‌كاتێكدایه له خاڵی پێنجه‌می مادده‌ی حه‌وته‌می یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ژماره 35ی ساڵی 2007دا هاتووه "هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نوس بكات، یان ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی كاره‌كانی دانراوه".
له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له هه‌ولێر، هێرش قادر به میترۆی راگه‌یاند، له كاتی روماڵی راسته‌وخۆدا له‌ناو بازاڕ هێزێكی 20 كه‌سی كه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابوو هێرشیان كردۆته سه‌ر تیمه‌كه‌یان و كه‌لوپه‌له رۆژنامهنوسیهكانیان لێسه‌ندوون و رێگریان له روماڵ كردن كردوه و سواری ته‌كسییان كردوون بۆ شوێنێكی دوور له خۆپیشاندانه‌كان بردویاننو و لێیانداون.
هه‌مان رۆژ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كه‌لار، دڵشاد ئه‌نوه‌ر به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، به‌هۆی پۆستهكانیهوه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌زانراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه. هه‌مان رۆژ له سلێمانی په‌یامنێری WARTV، له‌میا ره‌سوڵ به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی له‌كاتی لێدوان وه‌رگرتن لێی په‌رله‌مانتارێك ته‌شهیری پێكردووه و به خۆپیشانده‌رانی وتووه "ئه‌مانه پاره‌ی ئێوه ده‌خۆن".
ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه ساڵی 2016 له سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركراون:
• له 2ی كانونی دووه‌می 2016 په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، سه‌رمه‌ند كه‌ریم به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵێك و وه‌رگرتنی زانیاری له ناوچه‌ی (مه‌لا داودی خواروو) له سلێمانی سه‌ره‌ڕای نیشاندانی باجی رۆژنامه‌نوسی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه وته‌ی نه‌شیاوی پێوتراوه و دواتریش بردویه‌تی بۆ ئاسایشی گشتی و له‌وێش بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر هێڵدراوه‌ته‌وه". ئه‌و وتیشی "پاش ئه‌وه‌ی نزیكترین كه‌سیان بانگ كردم، ئازادكرام".
• له 20ی كانونی دووه‌می 2016 كامێرامانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، فه‌خره‌دین عومه‌ر به میترۆی راگه‌یاند، له خۆپیشاندانێكی به‌شێك له دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاكه‌وه كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسیان لێ زهوتكردوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه.
• له 20ی كانونی دووه‌می 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT، عومه‌ر فه‌تاح به میترۆی راگه‌یاند، له خۆپیشاندانێكی به‌شێك له دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاكه‌وه كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسیان لێ زهوتكردوه.
• له 20ی كانونی دووه‌می 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، ئه‌بوبه‌كر حسێن به میترۆی راگه‌یاند، له خۆپیشاندانێكی به‌شێك له دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاكه‌وه كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسیان لێ زهوتكردوه.
• له 7ی شوباتی 2016 په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ، عه‌لی عومه‌ر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی دۆخی شه‌قامه‌كان كه پۆلیسی هاتوچۆ به‌هۆی گردبونهوهوه جێی هێشتبوو له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئه‌منییه‌وه "جنێوی پێدام و به شه‌ق و بۆكس لێیدام" وتیشی، "سه‌ره‌ڕای خۆناساندن بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم و مۆبایل و باج و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته رۆژنامهنوسییهكانیان لێسه‌ندم".
• له 7ی شوباتی 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی روداو، جه‌مال ئه‌حمه‌د جه‌میل به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌یانهێشت روماڵی گردبونه‌وه‌یه‌كی كارمه‌ندانی هاتوچۆ بكه‌ین، هێرشیان بۆ هێناین و پێیان وتین به‌شه‌ق كامێراكهتان ئه‌شكێنین و، هه‌ڵمه‌تیان بۆ هێناین و ستاندی كامێراكه‌یان شكاندین".
• له 7ی شوباتی 2016، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌شداربوانی خۆپیشاندانێك له هه‌ولێر هێرش كرایه‌سه‌ر تیمی تۆڕی میدیایی روداو (كوردستان حه‌سه‌ن په‌یامنێر و، جێگر عومه‌ر وێنه‌گر) له ئه‌نجامدا تیمه‌كه ئازاریان پێگه‌یشت. به‌ر له هێرشه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه له تیمه‌كه كرابوو.
• له 8ی شوباتی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی توركمان ئیلی له كه‌ركوك، عه‌بدولقادر فوئاد به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه به دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس و دۆج له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا له‌گه‌ڕه‌ی 1ی ئازار هه‌وڵی رفاندنی دراوه". ئه‌وه‌شی وت، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه و سكاڵای تۆماركردووه.
• له 10ی شوباتی 2015 رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ، بڕوا ئه‌سعه‌د به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵكردنی چالاكییه‌ك كه له‌لایه‌ن گروپی هه‌ڵوێسته‌وه له كه‌ركوك رێكخرابوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه "بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركرام و له‌ناو ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان به قۆناغه تفه‌نگ برینداركرام". ئه‌وه‌شی وت "لای سه‌رم ئاوساوه و له راپۆرتی پزیشكی ئاماژه‌ی پێدراوه و له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ش له دادگا سكاڵام تۆماركردووه".
• له 11ی شوباتی 2016 كامێرامانی كه‌ناڵی رێگا، هێمن زاهیر به میترۆی راگه‌یاند، "له‌كاتی روماڵكردنی مانگرتنی گرتوخانه‌ی چاكسازی ژنان و منداڵان له سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێك كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ردابوو رێگریمان لێكرا و دواتر كامێراكه‌ی لێسه‌ندم". ئه‌وه‌شی وت، "دواتر خۆپیشانده‌ران كامێراكه‌یان لێفڕاند و پێیان داینه‌وه". په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه، هه‌وڕاز ئه‌حمه‌د هه‌مان زانیاری بۆ میترۆ پشتڕاستكرده‌وه.
• له 15ی شوباتی 2016، له كاتی روماڵكردنی گردبونه‌وه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، هێرش كرایه‌سه‌ر په‌یامنێر و وێنه‌گری كه‌ناڵی KNN له‌و شاره و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسی و ئامێری په‌خشی راسته‌خۆدا. به‌رپرسی به‌شی په‌یامنێرانی ئه‌و كه‌ناڵه، بڕیار نامیق به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند "هێزێكی چه‌كدار هێرشیان كردۆته‌سه‌ر هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێره‌كه‌مان و وێنه‌گره‌كه‌ی.. ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسی و ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆمان" جه‌ختیشیكرده‌وه "چونكه له په‌خشی راسته‌وخۆدا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر تیمه‌كه‌مان.. وێنه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئاستی توندوتیژی ئه‌و چه‌كدارانه چه‌ند بووه".
• له 21ی شوباتی 2016، بێژه‌ری كه‌ناڵی روداو، ره‌نج سه‌نگاوی به میترۆی راگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ خزمه‌تكردنی كرێنشینان و پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردوه كه‌سانێك كه‌وتونه‌ته پڕوپاگه‌نده و بوختان و قسه‌ی ناشرین پێی.
• له 5ی ئاداری 2016 رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی NRT له رانیه، گۆران عه‌بدوڵا به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵێكی راسته‌وخۆدا له نزیك مۆنۆمێنتی راپه‌ڕین رێگرییان لێكراوه.
• له 5ی ئاداری 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو له رانیه، فه‌رمان مه‌لاحه‌سه‌ن به میترۆی راگه‌یاند، ویستمان روماڵێك به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕین بكه‌ین، به‌ڵام پێشتر ئاگاداریان كردینه‌وه "كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆتان نیه و روماڵیش له‌ناو بازاڕ قه‌ده‌غه‌یه".
• له 5ی ئاداری 2016 وێنه‌گری كه‌ناڵی سپێده له رانیه، بڕوا عه‌لی به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕین ویستمان روماڵ بكه‌ن، به‌ڵام پێیان وتین "به فه‌رمانی پۆلیسی رانیه وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه".
• له 5ی ئاداری 2016 به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ناڵی K24، ئه‌یوب ره‌زا به میترۆی راگه‌یاند، "له بازگه‌ی ده‌روازه‌ی رانیه گه‌ڕێنراینه‌وه و پێیان وتین پاش كاتژمێر 5ی ئێواره رێگه‌تان پێده‌ده‌ین كاربكه‌ن". هه‌مان رۆژ به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵی كوردستان، هه‌ڵگورد جه‌لال رایگه‌یاند، له رانیه رێگری روماڵكردنیان لێكراوه. هاوكات به‌رپرسی نوسینگه‌ی KNN له رانیه، ره‌نجده‌ر عوسمان هه‌مان زانیاری بۆ میترۆ پشتڕاستكرده‌وه.
• له 17ی ئازاری 2016، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، سه‌ردار محه‌مه‌د به میترۆی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر سایته‌كه‌مان. وتیشی، ته‌نها له‌ماوه‌ی ٦ رۆژ و ١٥ كاتژمێردا زیاتر له ٦٧ ملیۆن جار داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی سایتی ئاوێنه نێردراوه كه ئه‌مه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێرشكردن بۆ له‌كارخستنی سایته‌كه و كه‌وتنی داتابه‌یسه‌كه‌ی به‌كارهێنراوه. هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه سایته‌كانی تری لڤین، شارپرێس و سپی میدیاشی گرتوه‌ته‌وه.
• له 20ی ئایاری 2016، له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند به‌نیازبوو رێكیبخات ده‌یان كه‌س هێرشیان كرده‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ئاهه‌نگه‌كه و له‌و گرژییه‌دا هێرشكرایهسهر له‌نیا عه‌بدوڵا، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی 2 دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی تری كه‌ناڵه‌كه برینداربوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆی كۆمپانیایه‌ك تێكشكێنرا و سوتێنرا.
• له 2ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی K24 له كه‌ركوك، هێمن حه‌سه‌ن، به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی خۆپیشاندانێكی گروپی هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش كرایهسهرمان و جوێنیان پێداین و به‌هه‌وڵی هه‌ندێك كه‌س ده‌ربازبووین. ئه‌وه‌شی وت، له دوو هه‌فته‌ی رابردووش هه‌مان كارمان به‌رامبه‌ر كرا.
• له 2ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له‌كه‌ركوك، ئاڵا هۆشیار به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێكدا له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا هێزه ئه‌منییه‌كان په‌لاماریاندام و باڵیان راكێشام و قسه‌ی ناشرینیان پێوتم. وتیشی، هێزه ئه‌منیه‌كان كامێراكه‌یان شكاندین.
• له 2ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له كه‌ركوك، تایه‌ر تۆفیق به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی خۆپیشاندانێكی گروپی هه‌ڵوێست په‌لاماریان داین و رێگرییان لێكردین.
• له 2ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام له كه‌ركوك، چیا نوری به میترۆی راگه‌یاند، رێگری روماڵی خۆپیشاندانیان لێكردون و پێیان وتون كه به فه‌رمانی سه‌روتر "وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه".
• له 3ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له هه‌ولێر، هێرش قادر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی خۆپیشاندانێكی خوێندكاران له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی جلوبه‌رگ مه‌ده‌نی رێگرییان لێكراوه و په‌لاماری وێنه‌گره‌كه‌ی (دڵشاد عه‌زیز) دراوه و، دواتر له‌لایه‌ن خوێندكاران و پۆلیسه‌وه ئازادكراون.
• له 10ی نیسانی 2016 په‌یامنێری ماڵپه‌ری بزاف، ژیار كامیل به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "ده‌مویست روماڵی دیبه‌یتێك بكه‌م له سلێمانی، پاش ئه‌وه‌ی ویستم بچمه ناو هۆڵه‌كه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریم لێكرا و دواتریش بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم". ئه‌وه‌شی وت، "كامێراكه‌یان لێسه‌ندم و رۆژێك دواتر كه وه‌رمگرته‌وه میمۆرییهكهیان پێنهدامهوه".
• له 12ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT، هێرش قادر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆی خۆپیشاندانێكی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریمان لێكرا و په‌خشه راسته‌وخۆكه‌ی پێڕاگرتین.
• له 14ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، گۆران لوقمان به میترۆی راگه‌یاند، له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه په‌لاماردراین و مایك و كامێراكه‌یان بردین. وتیشی، پاش نیو سه‌عات كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ هێناینه‌وه.
• له 14ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له چه‌مچه‌ماڵ، رزگار جه‌بار به میترۆی راگه‌یاند، رێگری روماڵمان لێكرا و پاشان بردیانین بۆ ئاسایشی رۆژئاوا و له‌وێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دهستبهسهربووین.
• له 26ی نیسانی 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی K24، هێمن ده‌لۆ به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو تیمی كه‌ناڵه‌كه‌مان كه ژماریان 14 كارمهندبوو له به‌شه‌كانی په‌یامنێر و تیمی هونه‌ری له ماڵێكی گه‌ره‌كی كۆماری له خورماتوو له پشودا بوین، هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان. وتیشی، "پێیان راگه‌یاندین قائیممقام بڕیاری داوه خورماتوو جێبهێڵین و بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ئه‌گرێته‌وه" ئه‌وه‌شی خسته‌روو "به‌ڵام دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت ته‌نها بڕیاره‌كه بۆ ئێمه ده‌ركراوه".
• له 26ی نیسانی 2016، له ئاكامی توندوتیژییه‌كانی قه‌زای خورماتوو وێنه‌گری كه‌ناڵی KNN، سیروان خورشید به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كێكی هاوه‌نه‌وه برینداربوو له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌نوسی بوو.
• له 29ی نیسانی 2016 وێنه‌گری كه‌ناڵی NRT، كارزان عه‌زیز به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێك له نزیك یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر هێرش كرایهسهرمان و روبه‌ڕووی لێدان و برینداركردن بوینه‌وه و ده‌ستیش به‌سه‌ر كهلوپهلهكانماندا گیرا.
• له 29ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، ئامانج ئه‌حمه‌د به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێك له نزیك یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش كرایهسهرمان و روبه‌ڕووی لێدان و برینداركردن بوینه‌وه و ده‌ستیش به‌سه‌ر كهلوپهلهكانماندا گیرا.
• له 30ی نیسانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی Ktv، هه‌ڵۆ جه‌باری به میترۆی راگه‌یاند، له‌نزیك گوندی به‌شیری سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یه‌ك رێگریی له تیمه‌كه‌مان كرا روماڵی رووداوه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كه بكه‌ین.
• له 9ی ئایاری 2016 به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی وێستگه، سیروان غه‌ریب به میترۆی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی و خێزانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان بۆ هات كه داوای ده‌كرد هه‌واڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رابگرین".
• له 10ی ئایاری 2016 په‌یامنێری رۆژنیوز، هه‌یاس كه‌ره‌م به میترۆی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌بێ هۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهنوسییهكانیدا گیراوه.
• له 11ی ئایاری 2016 هه‌واڵساز و ریپۆرته‌ر له رۆژنامه‌ی ئاوێنه، هاوكار حسێن به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار دوو كه‌س له ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم و یه‌كێكیان پێی وتم "ئاكات له‌خۆت و ده‌مت بێت". ئه‌و وتیشی، له دادگا سكاڵام تۆماركردووه.
• له 11ی ئایاری 2016 په‌یامنێری سایتی خه‌ندان، فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون به میترۆی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی خێزانی كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی ئه‌نجامدا نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌م بۆ هات كه ده‌ڵێن ده‌بێت تۆماری ده‌نگی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان بده‌یتێ".
• له 13ی ئایاری 2016 په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له سلێمانی، ژیار محه‌مه‌د به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ روماڵكردنی خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی به‌هه‌شت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌ی كاركردنی پێدراوه، به‌ڵام كارمه‌ندێكی هه‌مان هێز به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه ویستویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر كامێرا و مۆبایله‌كه‌یدا بگرێت و بۆ ئه‌وه‌ش "ده‌ستی به‌توندی گرتووه و ئازاری داوه و به‌سه‌ریدا كێشاوه و قسه‌ی نه‌شیاوی پێوتووه".
• له 15ی ئایاری 2016 په‌یامنێری سایتی وێستگه، دیار ئه‌حمه‌د به میترۆی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تێكم له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌م بۆ هات كه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه لانه‌به‌م سه‌رم ئه‌بڕێت" وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه بۆ جاری دووه‌م نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ ناردمه‌وه".
• له 19ی ئایاری 2016 پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ستێرك، ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا به میترۆی راگه‌یاند، به‌بێ هیچ پاساوێك له رێگای نێوان دهۆك-شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه له‌كاتێكدا به‌نیازی تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌ك بووه.
• له 23ی حوزه‌یرانی 2016، به نارنجۆك هێرش كرایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی میدیای روداو له هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه پێنج پاسه‌وان و كارمه‌ندی هونه‌ری كه‌ناڵه‌كه برینداربوون.
• له 26ی حوزه‌یرانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، یونس حه‌مه به میترۆی راگه‌یاند، له بازگه‌ی به‌ربزین له ناوچه‌ی برادۆست رێگرییان كرد له ئێمه و چه‌ند تیمێكی تری راگه‌یاند كه بۆ رووماڵ چوبوین، له‌كاتێكدا رێگه‌درا چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه روماڵی خۆیان بكه‌ن.
• له 26ی حوزه‌یرانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی رێگا له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، زاهیر ئیبراهیم به میترۆی راگه‌یاند، له بازگه‌ی به‌ربزین له ناوچه‌ی برادۆست رێگرییان لێكردین كه بۆ رووماڵ چوبوین، له‌كاتێكدا رێگه‌درا چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه روماڵی خۆیان بكه‌ن.
• له 26ی حوزه‌یرانی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام، ئیبراهیم ئیسماعیل به میترۆی راگه‌یاند، ویستمان روماڵی تۆببارانهكانی ئێران بكه‌ین به‌ڵام له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بازگه‌ی به‌ربزین رێگه‌مان پێنه‌درا و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر ئێمه‌یان له بازگه‌كه هێشته‌وه. وتیشی، به به‌رچاوی ئێمه‌وه رێگه‌ی تێپه‌ڕبوون و روماڵكردنیان به چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه دا.
• له 3ی ته‌مموزی 2016 په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ له سلێمانی، هۆگر كه‌مال به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن پاسه‌وانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی "بێڕێزی به‌رامبه‌ر كردم و پاڵی پێوه‌نام" و چه‌ندین قسه‌ی نه‌شیاوی پێوتم.
• له 3ی ته‌مموزی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی K24، مونیر سه‌لیم به میترۆی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه "سوكایه‌تی پێكراوه" و رێگری لێكراوه.
• له 8ی ته‌مموزی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی زاگرۆس، دانا كه‌مال به میترۆی راگه‌یاند، له‌به‌رده‌م چاڤی لاند له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه په‌لاماردراین و دراینه به‌ر بۆكس، جلوبه‌رگی كامێرامانه‌كه دڕا و دوای ئه‌وه كامێراكه‌یان لێسه‌ندین و بۆماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ریان كردین.
• له 8ی ته‌مموزی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام، جلال محه‌مه‌د به میترۆی راگه‌یاند، له‌به‌رده‌م چاڤی لاند له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه كامێرا و مایكه‌كه‌یان لێسه‌ندین و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ده‌ستبه‌سه‌ریان كردین. وتیشی، دواتر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیان به‌بێ كاسێته‌كه پێداینهوه.
• له 15ی ته‌مموزی 2016، له خانه‌قین بۆمبێكی ده‌نگی له‌به‌رده‌م ماڵی رۆژنامه‌نوس، ئه‌میر عه‌لی په‌یامنێری سایته‌كانی رێگای كوردستان و عێراق ئۆیل ریپۆرت ته‌قییه‌وه
• له 28ی ته‌مموزی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له خورماتوو، سیروان خورشید به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه دره‌نگانێكی شه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ماڵمان كرا و زیانی مادده‌ی به ماڵه‌كه‌مان گه‌یشتووه و، زیانی گیانی نه‌بوو".
• له 28ی ته‌مموزی 2016 نوسه‌ر له تۆڕمی میدیای دیاری كوردستان، نه‌ژاد محه‌مه‌د به میترۆی راگه‌یاند، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و پێیان وتووه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نوسینه‌كانت به‌رده‌وام بیت ده‌بێت هه‌ولێر جێبهێڵیت.
• له 7ی ئابی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژنیوز، ئافات باز به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌ركێكی رۆژنامه‌نوسیدا له به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه "ده‌ستگیركرام و لێیاندام و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم".
• له 7ی ئابی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژنیوز، كاروان ئیبراهیم به میترۆی راگه‌یاند، "له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ روماڵكردنی خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریمان لێكرا و كامێراكه‌یان لێسه‌ندین و پاش ئازاردان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ریان كردین".
• له 11ی ئابی 2016، له‌كاتی روماڵی تۆببارانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گونده‌كانی بێركمه، به‌ربزین و به‌راو له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان په‌یامنێری رووداو، به‌ختیار قادر برینداربوو.
• له 13ی ئابی 2016 په‌یامنێری رۆژنیوز له دهۆك، وه‌دات حسێن پاش رفاندنی به كوژراوی و ئه‌شكه‌نجه‌دراوی دۆزرایه‌وه.
• له 14ی ئابی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی Ktv، مسته‌فا سه‌عید له‌كاتی روماڵی شه‌ڕ و روبهڕووبونهوهكانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر شه‌هیدكرا.
• له 14ی ئابی 2016 كامێرانی كه‌ناڵی Ktv، هێمن نانه‌كه‌لی له كاتی روماڵی شه‌ڕ و روبهڕووبونهوهكانی پێشه‌رگه له میحوه‌ری خازر برینداركرا.
• له 14ی ئابی 2016 تیمێكی هه‌شت كه‌سی كه‌ناڵی رووداو له سنوری خازر كه‌وتنه ناو بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئازادكران.
• شه‌وی 1 له‌سه‌ر 2ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له سلێمانی، بژار ده‌باغ به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ روماڵكردنی هه‌واڵێك له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی بینای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رێگرییان لێكراوه.
• له 9ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو له به‌غدا، به‌همه‌ن حسێن به میترۆی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌وڵی رفاندنی دراوه، جگه له‌وه‌ی ئامێری په‌خشی راستهوخۆكهیان شكێنراوه.
• له 9ی ئه‌یلولی 2016، رۆژنامه‌نوسی میدیای گۆڕان له بازیان، ئه‌رده‌ڵان فاتیح به میترۆی راگه‌یاند، "كه‌سێكی نه‌ناسراو له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم و وه‌ك ئه‌ندامی گروپه توندڕه‌وه‌كان خۆی ناساند". وتیشی، سكاڵای له بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان تۆماركردووه.
• له 23ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان نیوز، قاره‌مان جه‌وهه‌ر به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر رێگری له تیمه‌كه‌مان كرا و به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌ریان كردین.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له هه‌ولێر، هێرش قادر به میترۆی راگه‌یاند، له كاتی روماڵی راسته‌وخۆدا له‌ناو بازاڕ هێزێكی 20 كه‌سی كه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابوو هێرشیان كرده‌سه‌ر تیمه‌كه‌مان كه‌لوپه‌له رۆژنامهنوسیهكانیان لێسه‌ندین و رێگری روماڵیان كردین و سواری ته‌كسییان كردین بۆ شوێنێكی دوور له خۆپیشاندانه‌كان و لێیانداین.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كه‌لار، دڵشاد ئه‌نوه‌ر به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، به‌هۆی پۆستهكانیهوه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌زانراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری WARTV، له‌میا ره‌سوڵ به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی له‌كاتی لێدوان وه‌رگرتن لێی په‌رله‌مانتارێك ته‌شهیری پێكردووه و به خۆپیشانده‌رانی وتووه "ئه‌مانه پاره‌ی ئێوه ده‌خۆن".
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام له كۆیه، ئاراس ره‌سوڵ به میترۆی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێكراوه روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له كۆیه، بڕوا عه‌لی به میترۆی راگه‌یاند، "له كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌منی دیاره‌وه كامێراكه‌یان لێسه‌ندین و پێیان وتین كه ده‌یشكێنن".
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له كۆیه، سامان عومه‌ر به میترۆی راگه‌یاند، له كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كامێراكه‌یان لێسه‌ندراوه و دوای دوو كاتژمێر بۆیان گه‌ڕاندونه‌ته‌وه.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری رادیۆی دیموكراسی له كۆیه، هێدی قادر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی دیكه ده‌ستگیركراوه.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی روداو له رانیه، سه‌نگه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشكراوهتهسهری و ده‌ستگیركراوه.
• له 27ی ئه‌یولی 2016 په‌یامنێری رۆژنیوز له رانیه، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به میترۆی راگه‌یاند، "له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشم كرایه‌سه‌ر و كامێراكه‌یان لێوه‌رگرتم و لێیاندام و سوكایه‌تیان پێ‌كردم و، دوا چه‌ند كاتژمێرێك كه كامێراكه‌م وه‌رگرته‌وه شكێنرابوو".
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری كوردسات نیوز له رانیه، توانا عومه‌ر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان كامێراكه‌یان كوژاندینهوه و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر كامێراكه‌یان لێسه‌ندین.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری رووداو، شادیه ره‌سوڵ به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌یدسادق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشمان كرایه‌سه‌ر و ئامێری راستهوخۆكهیان شكاندین.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه له سلێمانی، بنار هیدایه‌ت به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و باج و كامێراكه‌ی لێسه‌ندراوه و نه‌یانهێشتووه روماڵ بكات و به‌مه‌رجی روماڵ نه‌كردن ئازادكراوه.
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 په‌یامنێری وێب سایتی NRT له سلێمانی، باهۆز نه‌سڕه‌دین به میترۆی راگه‌یاند، "له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان و له‌كاتی لێدوان وه‌رگرتن له په‌رله‌مانتارێك كه‌سێك له پشته‌وه په‌لاماریدام و به لێدان بردمی بۆ به‌رده‌م هێزێكی ئه‌منی، ئه‌وانیش لێیاندام و بردیانم بۆ شوێنێكی دور له خۆپیشاندانه‌كه كه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تر له‌وێ ده‌ستگیركرابوون".
• له 27ی ئه‌یلولی 2016 كامێرامانی كه‌ناڵی NRT، ئاڤار حامید به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆدا له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی هێزێكی ئه‌منی كامێراكه‌یان لێسه‌ندم و به‌دار لێیاندام، وایه‌ری راستهوخۆكهیان بڕی و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم.
• له 28ی ئه‌یلولی 2016 رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ، محه‌مه‌د مسته‌فا به میترۆی راگه‌یاند، "بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌یه‌كم پێشكه‌شی كه‌ناڵی K24 كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌ناڵه‌وه ئاماده و پێشكه‌شی بكه‌م و وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كه‌یان برد و ئێستا په‌خشده‌كرێت" وتیشی، هیچ مافێكیان پێنه‌داوم و داواشمكرد به‌رنامه‌كه بوه‌ستێندرێت، به‌ڵام به‌رنامه‌كه نه‌وه‌ستێنرا.
• له 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، په‌یامنێری سایتی وێستگه، هه‌رێم عه‌بدوڵا، به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێك له چه‌مچه‌ماڵ "كهلـلهیهك درا به ده‌موچاومدا و خوێن به ده‌مووچاو و لوتم هاته‌خواره‌وه" وتیشی، هێزه ئه‌منیه‌كان دهستگیریانكردم و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهكانمدا گرت و دوای یه‌ك كاتژمێر له لێكۆڵینه‌وه ئازادكرام.
• له 15ی تشرینی یه‌كه‌م، پاسه‌وانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كه‌ركوك په‌لاماری تیمی كه‌ناڵه‌كانی روداو و كه‌ناڵی ئاسمانی ره‌شید دا، په‌یامنێری روداو، هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز به میترۆی راگه‌یاند، پاش كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه پاسه‌وانه‌كان بێ هیچ بیانویه‌ك داوای كامێراكه‌یان لێكردین بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان بسڕنه‌وه. وتیشی، كاتێك ره‌تمانكرده‌وه كامێراكه بكه‌ین هێرشیان بۆ هێناین. وێنه‌گری كه‌ناڵی ره‌شید، ئه‌ركان بورهان به میترۆی راگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه كهلوپهلهكانماندا گرت و وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردین.
• له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، بڕیار نامیق به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌سعود بارزانی، رێگری له تیمه‌كه‌مان كرا به‌شداری كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه بكه‌ین، له‌كاتێكدا زۆرێك له كه‌ناڵه ناوخۆیی و بیانیه‌كان ئاماده‌بوون.
• له 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی میترۆ كردووه رایگه‌یاند، "له ته‌واوی میحوه‌ر"ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگری له تیمه‌كانیان كراوه روماڵی شه‌ڕ و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن. ئاماژه‌شیدا، "ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌م رێگه یاساییه‌كانمان گرتوه‌ته‌به‌ر و مۆڵه‌تی به‌شداریكردنمان له روماڵی ئۆپراسیۆنه‌كه له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌رگرتووه" و راشیگه‌یاندووه "له هه‌ندێك له بازگه‌كان سوكایه‌تی و بێ رێزی به‌رانبه‌ر تیمه‌كانمان كراوه".
• له 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌كاتی روماڵی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له میحوه‌ری باشیك هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نوسان (ئاریان به‌رواری و راستی خالید) له WARTV و (ئاری جه‌لال) وێنه‌گری فریلانس بۆمبیان پیادا ته‌قییه‌وه و برینداربوون.
• له 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌كاتی روماڵی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌هۆی بۆمبی چێندراوه‌وه هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نوسان (پشتیوان حسێن) له كه‌ناڵی زاگرۆس و (یونس مه‌حمود) وێنه‌گری فریلانس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه برینداربوون.
• له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، كامێرامانی كه‌ناڵی سپێده، هه‌جه‌ر سه‌لمان به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و له میحوه‌ری ناوه‌ران ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش پێمان‌دا ته‌قییه‌وه و له‌گه‌ڵ پهیامنێرهكهمدا برینداربووین.
• له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی WAARTV، عه‌بدوڵا ته‌ها به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری تلسقۆف بۆمبی چێندراوی پێدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه برینداربووه.
• له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌كاتی روماڵی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له نزیك شاری به‌رته‌له به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی وێنه‌گری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، بریان دینتۆن برینداربوو.
• له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵی كه‌ناڵی توركمان ئیلی له كه‌ركوك، ئه‌حمه‌د هاجه‌ر ئۆغلۆ له‌كاتی روماڵی پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی شاری كه‌ركوك به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعش شه‌هیدكرا.
• له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، كامێرامان و په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات، بڕیار به‌ختیار و هێمن قادر له‌كاتی روماڵی پێكدادانه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك برینداركران.
• له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی رێگا، دلێر كاوه له‌كاتی روماڵی پێكدادانه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی دۆمیز برینداركرا.
• له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌كاتی روماڵی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ وێنه‌گری كه‌ناڵی سۆمه‌ریه، عه‌لی ریسان كوژرا.
• له 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌كاتی روماڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ له نزیك موسڵ فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌ی داغیش نێهتهری سویدی (پاول هانس) دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وت و برینداربوو.
• له 1ی تشرینی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی Ktv له سلێمانی، زیره‌ك عه‌بدولڕه‌حمان به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریمان لێكرا و ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێراكهماندا گرت.
• له 8ی تشرینی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT، هێرش قادر به میترۆی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بانگێشتكردنمان بۆ روماڵی كۆنفرانسێك، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه به‌بیانوی جیاجیا رێگری له تیمی كه‌ناڵه‌كه‌مان كرا.
• له 16ی تشرینی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی رێگا، گۆران زاهیر به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه په‌لاماری كامێراكه‌یان داین و پلهدارێكیش "ده‌می گرتم" و وتی ئێوه دڵی وڵاتانی بیانی خۆشده‌كه‌ن. وتیشی، هاردی كامێراكه‌یان بردین.
• له 19ی تشرینی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژنیوز، رێزان محه‌مه‌د به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كامێراكه‌مان لێسهندرا و دوای هه‌وڵی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك راده‌ستیان كردینه‌وه.
• له 27ی تشرینی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT، رێناس عه‌لی به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه رێگه به تیمه‌كه‌مان نه‌درا به‌شداری بكه‌ین.
• له 1ی كانونی یه‌كه‌می 2016، په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، جوانڕۆ محه‌مه‌د به میترۆی راگه‌یاند، له‌كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له تیمی كه‌ناڵه‌كه‌مان كرا روماڵ بكات.
• له رۆژی 6ی كانوی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی باباگورگو سه‌ر به تۆڕی میدیای عێراقی (محمد سابت شحاده) له شاری كه‌ركوك تیرۆركرا. هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌م تاوانه رانه‌گه‌یاندوه.
• له 11ی كانونی یه‌كه‌می 2016 پێشكه‌شكاری به‌رنامه له رادیۆی دیموكراسی، هێدی قادر ره‌سول به میترۆی راگه‌یاند، به‌رده‌وام له رێگه‌ی نامه‌ی مۆبایل و فه‌یسبوك هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت.
• له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2016، له هه‌ولێر رێگه‌نه‌درا تیمی كه‌ناڵه‌كانی KNN و NRT روماڵی كۆنفرانسی "لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان" بكه‌ن. میدیای گۆڕان رایگه‌یاند، به فه‌رمی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئامادهكارهوه بانگێشتكراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه رێگری له چونه ژوره‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان كراوه.
• له 20ی كانونی یه‌كه‌می 2016، په‌یامنێرانی كه‌ناڵی NRT، هێدی قادر و خالید محه‌مه‌د به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند، له‌كاتێكدا ده‌یانویست روماڵی روداوێكی ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێك له حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكراوه. وتیشیان، رێگرییه‌كه ئه‌وان و هه‌ردوو كه‌ناڵی روداو و K24ی گرتوه‌ته‌وه كه له‌وێ ئاماده‌بوون.
• له 31ی كانونی یه‌كه‌می 2016 له (شه‌قامی سالم) له سلێمانی، له‌كاتی روماڵی ئاهه‌نگێڕانی خه‌ڵك به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ په‌لاماری تیمی كه‌ناڵی KTV درا. هێڤی هیوا به میترۆی ووت "خۆم و وێنه‌گره‌كه‌م بابا مسته‌فا روماڵمان ده‌كرد به راسته‌وخۆ خه‌ڵك به هۆیها و قسه‌ی ناشرین په‌لاماریانداین، خۆم قاچم برینداره وسوتا و هه‌روه‌ها وێنهگرهكهشم ئازاری پێگه‌یشتووه" جه‌ختیشیكرده‌وه "به پۆلیسمان وت بمنپارێزی پێیان وتین ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به ئێمه ناگیرێن".
راسپارده
سه‌نته‌ری میترۆ به‌شداری چه‌ندین چالاكی سیمینار و كۆنفرانسه‌كه بوو، هه‌ر بۆیه به‌شێك لهراسپاردهكانیان ده‌كاته خاڵی سه‌ره‌كی لهراسپاردهكانی ئه‌م راپۆرته، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌چه‌ندین راسپارده‌ی تر كه چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیا جه‌ختمان له‌سه‌ر كردونه‌ته‌وه.
• پێویسته داموده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان گره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن كه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی رێكخراوه له‌پاڵ یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه به‌رده‌م ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسان.
• ئازادی بیروڕا و راده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه مافێكی سروشتی و یاساییه ناكرێت به‌هیچ پاساوێك پێشێلبكرێت.
• ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی پێویسته رۆڵی خۆیان بگێڕن له پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكه‌ران به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
• ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بونه‌ته هۆی برینداركردن، ده‌ستگیركردن، داخستنی ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تاڵانكردنیان، شكاندن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێن و كۆتایی به‌دیارده‌ی ده‌ربازبون له‌سزا بهێنرێت و قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی رۆژنامه‌نوس بكرێته‌وه. هه‌وڵبدرێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندن و هه‌ردولا هانبدرێن له‌سه‌ر رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا و كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه.
• پێویسته كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوس له‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری لاببرێت، هه‌موو زانیارییه حكومییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی نهێنیدا پۆلێن نه‌كرێت، به‌ڵكو به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌نوسان بكرێت.
• له‌كاتی لادان و تاوان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بواری گشتی یاسا رێگه‌ی داوه ئه‌و كارانه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت، بۆیه باشتره له‌بری سانسۆر و رێوشوێنه یاساییه‌كان ئه‌و كه‌سانه رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه هه‌ڵبژێرن، با به‌رپرسانی حكومی و حزبی ره‌خنه قبوڵ بكه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان لێی بڕوانن.
• ناكرێت "ناپیشه‌یی بوون"ی رۆژنامه‌نوسان بكرێته بیانو بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی، یان ئاماده‌بون له‌خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت بكرێته پاساو بۆ پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری.
• پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان له‌چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نوسی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی له‌داڕشتنی هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانیاندا بپارێزن.
• پێویسته جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو رێگه به‌هه‌موو میدیاكان بدرێت به‌بێ به‌ربه‌ست روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و روداوانه بكه‌ن كه جێی بایه‌خی خه‌ڵكن. خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌منی هه‌ن بۆ رێگریكردن له روماڵ ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و رێوشوێنانه بۆ هه‌موان بێت نه‌ك رێگه به‌چه‌ند كه‌ناڵێك بدرێت و بۆ ئه‌وانی تر رێگه دابخرێت و به‌ربه‌ست دابنرێت.
• پێویسته را‌گرتن (تهوقیفكردن)ی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه نه‌مێنێت.
• جگه له‌پۆلیس هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆی نه‌بێت رۆژنامه‌نوس بانگ بكات، ئه‌ویش ته‌نها به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بێت.
• راپۆرته‌كانی رێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانی مرۆڤ كه تایبه‌تن به‌پێشێلكاری و لادان، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی، كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنیان بكرێت.
• ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پاراستن بۆ رۆژنامه‌نوسان دابینبكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت ژیانیان له‌مه‌ترسی بپارێزرێت.
• كێبڕكێكی كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی روداو و هه‌واڵه‌كان نابێت له‌سه‌ر حسابی پیشه‌یی بون و بێلایه‌نی بێت، ده‌بێت كه‌ناڵه‌كان ره‌چاوی وردی و راستگۆیی بكه‌ن و كاره‌كانیان دوربێت لهبزواندنی هه‌ست و سۆز و هاندان و به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك.
• هاندانی ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌رخانكردنی پانتایی گونجاو بۆ ئه‌و ده‌نگ و لایه‌نانه‌ی پارێزگاری له‌ئاشتی ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن.
• هه‌وڵدان بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه و دانیشتنی به‌رپرسانی میدیا له‌كوردستان له‌پێناو داڕشتنی ستراتیژیه‌تی كاری هاوبه‌ش كه بتوانێت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو گونجاو بێت.
PM:04:51:14/01/2017