کوێستان خوسره‌وی، که له به‌شی سێیه‌می درامای گه‌رده‌لولدا ڕۆڵی ئاوێزه‌ی بینی و هه‌وادارێکی زۆری بۆ خۆی کۆکره‌وه له ئێستادا پێشکه‌شکاره له که‌ناڵی زاگرۆس وێنەیەکی خۆی بێ ماکیاژ بڵاوکردووەتەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کوێستان خوسرەوی وێنەیەکی خۆی بێ ماکیاژ بڵاوکردووەتەوەو نوسیویتی "ئەو وێنەیەی زۆر داوا دەکرێ بێ ئاڕایشت خۆ ڕێکخستن".
ئه‌و پێشکه‌شکاره‌ی که‌ناڵی زاگرۆس سه‌باره‌ت به کارکردنی وه‌ک ئه‌کته‌ر ده‌ڵێ " من ھەمیشە حەزم لەتەمسیل و کاری ھونەری بوو بەردەوام حەزم دەکرد کە بەشداری کاری نواندن بکەم. ھەڵپەڕکێ ھۆکاری سەرەتای دەرکەوتنم بوو. زۆر شانازی پێوە دەکەم و ھەمیشە ئەو گروپەم خۆشدەوێت، کە ئیشم تێدا کردووە و ھەمیشەش ھەوڵم داوە زیاتر بەدەست بێنم لەوەی کە ھەمە بەڕێگای دروست و بەتوانای خۆم و کەسوکارم، بۆیە لەبەر نەبوونی کاری نواندن لە کۆیە ھەڵپەڕکێم ھەڵبژارد و چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە کارێکی نواندنی باشم بۆ بێت و بەشداری تێدا بکەم، چونکە باوەڕم بە خۆم بوو کە دەتوانم سەرکەوتووبم و یەکەم ئیشی دراماشم گەردەلوولە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری کردووه ده‌ڵێت "زۆری ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ دەردەکەون سەرەتا جوانکاری دەکەن و پاشان خۆیان دەردەخەن، لەگەڵ رێزم بۆیان ئەمە حەقی ھەر کەسێکە بۆخۆی چی دەکات و چی ناکات، بەڵام من کچی پێشمەرگە و بەشی زۆری ژیانم لەناو ئاووھەواو سروشتی جوانی چیاکانی کوردستاندا بەسەربردووە ئەوەی خودای گەورە پێی بەخشیووم ھەر ئەوەش ئەبەمە بۆلای و ھیچکات ئامادە نیم کە جوانکاری بکەم، چونکە زۆر لەخۆم رازیم ئەوانەی جوانکاری دەکەن دەیانەوێت وەکو منیان لێ بێت، ئەی من وەکو کێ خۆم جوان بکەم؟ سوپاس بۆ خوای گەورە".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده هاوسه‌رگیری کردووه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به خۆشه‌ویستی بووه و خاوه‌نی کچێکه.