وەزارەتی دارایی یەکەم خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سبەینێ یەکەم خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە و وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ڕادەگەیەنێت.

ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە " بڕیارە سبەی و دوو سبەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو ڕابگەیەندرێت و یەكەم وەزارەتیش، كە مووچەی پێ دەدەرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە، پاشان هێزەكانی زێرەڤانی و دیوانی وەزارەت".

لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتوە "سبەی وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دەكات بۆ دەست پێكردنی دابەشی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، ئەگەر گرفتی بۆ دروست نەبێت لە ڕووی پارە و گۆڕینەوەی پارەكە".

ماڵپەڕەکە بڵاویشیکردووەتەوە "ئەگەر پارە لە بەردەست بێت، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت و دواتر مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئاسایشی گشتی".



PM:09:46:14/01/2017