ئایا ئاوات بۆکانی تیرۆرکرا؟

لە بەشێک لە پەیجەکان هەواڵی کوژران و مردنی هونەرمەند ئاوات بۆکانی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرەمیللییەکان ڕایگەیاند کە تەندروستی باشە.


جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرمەندە میللییەکان لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژ ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2017 هەواڵی مردنی ئاوات بۆکانی لە چەند پەیجێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوبووەتەوە".

ئەمڕۆ بەشێک لە پەیجەکان بڵاویانکردەوە کە ئاوات بۆکانی لەگەڵ چەند کەسێکدا بووە بە شەڕی و کوژراوە و بەشێکیشیان باسیانکرد بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدابێت بەڵام ئاشکراکرا کە هیچ یەکێک لەو دەنگۆیانە ڕاست نین.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵی ڕابردوو ئەو هونەرمەندە بەشداری لە کۆنسێرتەکەی چاڤی لاند کرد بەڵام لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایە سەر



PM:09:36:15/01/2017