موژدێن: لەگەڵ ئەم کەسەدا سێکس دەکەم

خانمە گۆرانیبێژ، موژدێن باس لەوە دەکات کە تەنها لەگەڵ کەسێکدا سێکس دەکات کە خۆشەویستی بێت و هەروەها دەڵێت من زۆر ترسام مەلایەک هەبوو فەتوای کوشتنی دەکردم.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەی مەگەزین، موژدێن چەندین نهێنی تایبەتی ژیانی ئاشکرا دەکات و سەبارەت بەو کەسانەی کە دڵێن خۆشەویستی بوون دەڵێن " لەڕاستیدا ئێستە ھیچ کەسێک لەژیانم نییە، ھەروەھا زۆرینەی ئەوانەی ناسیومن کەسانی سادە بوونە، دواجاریش لەگەڵ پیانۆ ژەنێک قسەم دەکرد، بەڵام نەگەیشتینە ھیچ ئەنجامێک و ئەو ترسی لەوە ھەبوو کە من خۆم نەبم".

موژدێن دەڵێت داوای لێکراوە بەشداری فیلمی پۆرنۆ "ڕووت" بکات و دەڵێت "بەڵێ داوەم لێکراوە، ھەروەھا داوەی ئەوەیشم لێ کراوە لە فیلمی ڕووت بەشداربم، تەنانەت ئەو دەرھێنەر لە کلیپی "پاداشت" لەگەڵم بوو پێی وتم بۆچی فیلمێکی ڕووت دەرنەکەین، واتە "پۆرن"، بەڵام من ھیچیم قبووڵ نەکردووە، چوونکە ئەوانە لەگەڵ من ناگونجێن، ڕاستە من لەگەڵ کەسێک دەخەوم کە خۆشەویستم بێت، بەڵام ناچم لەگەڵ ھەموو کەسێک سەرجێیی بکەم".

تەواوی چاوپێکەوتنەکە:

*ئێمە دەزانین تۆ دەنگت باشە و گۆرانیبێژێکی باشی، بەڵام بۆچی بەردەوام ھەوڵ دەدەیت لەڕێگەی وتەی ورووژێنەرەوە خۆت دەربخەی؟
_
من کەسێکی خاوەن فیکرم، ڕەنگە زۆرکەس لەو وتانەم حاڵی نەبێت کە دەیاننوسم، بەگشتی منیش پێم خۆشە وەکوو کورد پەروەردەیەکی نوێمان ھەبێ، دواتر ڕاستە من وەکوو ئەوروپییەک دەبینرێم، بەڵام کۆپی کاری ئەوان نیم، بەپێچەوانەوە لە زۆر بابەتدا دژی ئەوانم، بۆ نموونە: ئەوان سۆزانی خانەیان ھەیە و زو زو پەیوەندییەکانیان دەگۆڕن، دووبارە دەیڵێمەوە ھۆکاری نووسینی ئەو وتانەی من تەنھا ئەوەیە پەروەردەیەکی کوردی تایبەتمان ھەبێ.

*
پێت وانییە ئەم شێوازە لە قسەکردن ھەوادارێکی زۆرت لەدەست دەدا؟
_
نەخێر، چوونکە ھەواداری خۆمم ھەیە و کلیپی "پاداشت" کاریگەری زۆری ھەبووە، فەلەسەفەی ئەو کارەیشم ئەوە بوو، کە پێویستە مرۆڤ خۆیبێت، چوونکە ھەموومان بەشێک لە جوانی و ناشرینیمان تێدایە، "مایکڵ جاکسۆن" ئەو کەسایەتییە جیھانییە بوو کە لووتی خۆی گۆڕی و پێست و ڕەنگی ڕوخساری گۆڕی، پێم وایە ئەمە ھەڵەیە و نەخۆشییە، دواجار ئەگەر من بەھەرجۆرێک دەربکەوم ھەر لە دژم دەوەستن، بۆیە من ھەر خۆمم و نابم بەکەس.

*
چەند جارێک وتووتە دەترسی بێیتەوە کوردستان، ئایا ئەو ترسە لە ھەوادارانی ھونەریتە، یان ئیسلامییە توند ڕەوەکان؟
_
لەڕاستیدا ئەو کاتەی کلیپەکەم کرد مەلایەک ھەبوو فتوای ئەوەی دەرکرد کە دەبێ من بکوژرێم، ئیدی ئەوکات من زۆر ترسام، بەڵام ئەم بابەتە دەست نادات بۆ ئێستە، چوونکە ئێستە چەند ساڵێک دوای کلیپەکەمە، من لەھەردوولا ترسم ھەیە، چوونکە خەڵکانێکی زۆر دژم دەوەستن و بابەت گەورە دەکەن، بە کورتییەکەی ئەوان نایانەوێ لەھیچ تێبگەن.

*
تۆ دەمێکە لەبواری ھونەردا کاردەکەیت و پێ دەچێ بواریشت ھەبێ، ئایا بیرت لەوە کردووەتەوە جیا لە گۆرانی کار لەسەر میوزیکیش بکەیت؟
_
نایشارمەوە کە پێم خۆشبووە ببمە کەمانچەژەن، ئەوکاتەی ویستم ببمە موزیسیان بیرم لەوە نەکردبووەوە لەستایلی ڕۆژھەڵاتی ببمە موزیسیان، بەڵام ستایلی ڕۆژھەڵاتیم زۆر پێ خۆشە، بەتایبەت "ئەرابێسک" کە لەنێو عەرەبەوە سەری ھەڵداوە و لە تورکیا جوانکاری بۆ دەکرێت و ئێستەیش لەنێو کورددا کاری بۆ دەکرێ.

*
جیا لە گۆرانی قەت نەبووە داوەی بەشداری کردنی فیلمت لێ بکرێ؟
_
زۆر داوەم لێکراوە بەشداربم لە فیلم و دراماکان، من پێم خۆشە لە فیلمێکی عاشقانە دەرکەوم، چوونکە توانای ئەوەم ھەیە و فیکرێکی بەرزم ھەیە، ئەو بابەتانەی من دەینووسم دوورە لە خەیاڵ، سەرجەمی پەیوەستە بە ڕاستییەوە، لەھەر کارێکی فیلم یاخوود درامادا پێویستە سەرجەم پێویستییەکانت بۆ دابین بکرێ، چوونکە من مافی خۆم بەسەر ئەو کەسە ھەیە کە بەشدار دەبم لەگەڵی، یەکێک لەو کوردانەی داوەی لێکردم بەشداربم لەگەڵیدا "میھران شیری" بوو.


*گەورەترین ئاواتی مژدێن چی بووە کە ھاتووەتەدی؟
_
ئەوە بووە کە بوومە گۆرانیبێژ.

*
چەند جارێکی زۆر باس لەوە دەکرا چەندین خۆشەویستت ھەیە، دەکرێ ئەو ڕێژەیە ئاشکرا دەکەی؟
_
لەڕاستیدا ئێستە ھیچ کەسێک لەژیانم نییە، ھەروەھا زۆرینەی ئەوانەی ناسیومن کەسانی سادە بوونە، دواجاریش لەگەڵ پیانۆ ژەنێک قسەم دەکرد، بەڵام نەگەیشتینە ھیچ ئەنجامێک و ئەو ترسی لەوە ھەبوو کە من خۆم نەبم.

*
ھیچ کەسایەتییەک داوەی ھاوسەرگیری لێ کردوویت؟
_
بەڵێ تێیاندایە ئەو داوایەی کردووە، سەرەتا کە نەیان ناسیوم وایان زانیوە من تەنھا بوکەڵەیەکی جوانم، واتە تەنھا لە ڕوخسارم و جوانییەکەیان ڕوانیوە، بەڵام دواتر کە ناسیویانم داوای عەشقیان لێ کردووم و ویستوویانە ھاوسەرگیریش بکەین، بەڵام نامەوێ ناوی ھیچ کەسێکیان بھێنم، چوونکە زۆرینەیان ژنیان ھەبووە.

*
ئەوەمان زانیوە کە ماڵپەری سێکسی ھەبووە داوەی لێ کردووی کاریان لەگەڵ بکەیت، ھەروەھا داوەت لێکراوە لە فیلمی سێکسی بەشداری بکەی، وەڵامت بۆ ئەمە چییە؟
_
بەڵێ داوەم لێکراوە، ھەروەھا داوەی ئەوەیشم لێ کراوە لە فیلمی ڕووت بەشداربم، تەنانەت ئەو دەرھێنەر لە کلیپی "پاداشت" لەگەڵم بوو پێی وتم بۆچی فیلمێکی ڕووت دەرنەکەین، واتە "پۆرن"، بەڵام من ھیچیم قبووڵ نەکردووە، چوونکە ئەوانە لەگەڵ من ناگونجێن، ڕاستە من لەگەڵ کەسێک دەخەوم کە خۆشەویستم بێت، بەڵام ناچم لەگەڵ ھەموو کەسێک سەرجێیی بکەم.

مژدێن تەمەنی ٣٤ ساڵە و لەکوردستان لەدایکبووە، بەپێی قسەی خۆی لەمانگی یەک و کاتژمێر پێنج و نیو ھاتووەتە دنیا، خوێندنی ناوەندی لە کوردستان تەواو کردووە و بڕوانامەی زمانی ھۆڵەندی لەھۆڵەندا بەدەست ھێناوە، پاشان جوانکاری و ھونەری خوێندووە، دواتر کۆلێژی "بۆن"ـی تەواو کردووە، ئێستەیش ھەر لە وڵاتی ھۆڵەندە دەژێت.



PM:06:58:16/01/2017