دوای جیابوونەوەی لە فەرهاد پیرباڵ بەم وێنە "وروژێنەرەی" هەموانی سەرسام کردووە

ئاڵا دڵشاد هاوسەری پێشووی فەرهاد پیرباڵ، دوای جیابوونەوەی لەو نوسەرە وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە هەودارانی بە وروژێنەر ناوی دەبەن


ئاڵا دڵشاد لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە كە بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش دەركەوتووە.

ئالا دلشاد، ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، دەرچووی بەشی یاسای کۆلێژی حەیاتە، دوای جیابوونەوەکەی ڕایگەیاندبوو "بەبێ هیچ کێشەیەک جیابووینەوەو تەواوی رێکارە یاساییەکانمان تەواو کردووە، ئێستاش وەک هاوڕێ قسە دەکەین، بەڵام بۆ پیکوەژیان نەدەگونجاین و نەماندەتوانی بەیەکەوە بژین".

ساڵی ڕابردوو، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ ئاڵادا هاوسەرگیری کرد، کە ئەمە هاوسەرگیری دووەمی بوو کە جیاوازی تەمەنیان زیاتر لە ٣٠ ساڵبوو، هاوسەرگیرییەکەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێکەوتەوە.



PM:07:27:16/01/2017