خوشکەکەی هەیفا لە شاری هەولێر چەند وێنەیەکی "وروژێنەری" خۆی بڵاوکردەوە

ڕۆڵا یەمووت، زڕخوشکی هونەرمەند هەیفا وەهبی لە ئێستادا لە شاری هەولێرە و چەند وێنەیەکی "وروژێنەری خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر گرتوویەتی.

ڕۆڵا یەموت لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جلوبەرگی "ئاڵتوونی" لەبەر کردووە.

ڕۆڵا خۆی بە شاجوانی وروژاندن ناودەبات و لە ڤیدیۆییەکیشدا دەردەکەوێت لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلی جۆی بی ئێم دەبیلیوی پێیە و هەروەها دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووتەوە کە لەلایەن سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمەوە ئایفۆنێکی ئاڵتوونی بە دیاری پێدرابێت.



PM:07:28:16/01/2017