دۆلار نرخێکی نوێی تۆمارکرد

نرخی دۆلار چەند رۆژێکە بەرزدەبێتەوەو نزم دەبێتەوە، دوێنی دوای دابەزینێکی بەرچاو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا سەرلەنوێ بەرزبوەوە.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٩ هەزارو ٨٠٠ دینار. دوێنی ١٢٩ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٨ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٧٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی کە بەردەوامە لە دابەزین بە ٣٤ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٢ هەزارو ٤٠٠ دینارە.





AM:09:39:18/01/2017