به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه هەرکەسێک خاوه‌ن پاسی 25 نه‌فه‌ریە بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان هاتووچۆکەیان بۆ تاسلوجە پەیوەندیان پێوە بکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێک ئاشكرای ده‌كات، 10 پاسی 25 نه‌فه‌رییان پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانیان بۆ تاسلووجه، ئه‌و پاسانه‌ش به‌كری ده‌گیرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاتووه، هه‌ر كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌كی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل، ئاره‌زوومه‌نده سه‌ردانی به‌شی یاسا و گرێبه‌سته‌كان بكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر.
هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند مه‌رجێكی داناوه ئه‌مانه‌ن:
1-لایه‌نی جێبه‌جێكار پێویسته كۆمپانیا یان نووسینگه‌ی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل بێت.
2-مۆدێلی پاسه‌كان (2008) كه‌متر نه‌بێت له جۆری تویۆتا 25 نه‌فه‌ری بێت.
3-سیسته‌می سارد و گه‌رم كار بكات.
4-پێویسته هه‌موو رۆژ ئۆتۆمبێله‌كان ئاماده بن جگه له رۆژانی پشووی فه‌رمی.
5-له كاتی له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له پاسه‌كان، پێویسته ده‌ستبه‌جێ پاسی تر دابین بكرێ .
6-له كاتی دواكه‌وتنی هه‌ر پاسێك بۆ یه‌ك رۆژ، كرێی دوو رۆژی لێ داده‌شكێنرێت.
7-سه‌رجه‌م خه‌رجیی پاسه‌كان له‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێكاره.
8-پێویسته كۆمپانیا یان نووسینگه پابه‌ند بێت به دیاریكردنی رێڕه‌وی رۆیشتنی پاسه‌كان كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی میره و ئامێرسازی دیاری ده‌كرێت.
9-پێویسته شۆفێری پاسه‌كان مۆڵه‌تی شۆفێری گشتییان هه‌بێت.
10-ساڵانه‌ی پاسه‌كان نوێ كرابێته‌وه .
11-مه‌رجی توندوتۆڵی پاسه‌كان نوێ بێت.
12-پێویسته پاسه‌كان له سه‌ره‌تا و كۆتای ده‌وام ئاماده بن له‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاری ده‌كرێت.
13-پێویسته كرێی پاسه‌كان به پێی رێنوێنیی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێل بێت.