سەدان فەرمانبەری هەرێم كارەكانیان لەدەست دەدەن
بەپێی نوسراوێكی فەرمی گرێبەستی تەنیا 10%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا نوێ دەكرێتەوە‌و بەو پێیە سەدان فەرمانبەری گرێبەست كارەكانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ئاژانس، له‌و نووسراوه‌دا كه 4ی 1، ئاشتی هه‌ورامی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه و كۆپییه‌كی ده‌ست "ئاژانس” كەو‌تووه ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ״به‌داخه‌وه״ كه ڕێگه‌پێدراو نین به به‌رزكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له هه‌وڵدان ڕێژه‌ی 10%ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ستن بهێڵنه‌وه و ده‌بێت هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌و چوارچێوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه ده‌ستنیشانی پێداویستییه گرنگه‌كانیان بكه‌ن تا به زووترین كات به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
به پێی به‌دواداچوونێكی رۆژنامەكە له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانیدا (157) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه و له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشدا (30) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه و ئه‌و ژماره‌یه له هه‌ولێر (658) و له دهۆكیش (709) فه‌رمانبه‌ره كه به تێكڕا ده‌كاته 1554 فه‌رمانبه‌ر و له باری جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌شدا زیاتر له (1400) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.
لەمبارەیەوە كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای دهۆك وتی: ״ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ست نەمێنن ناتوانین ئیشی خه‌ڵك بكه‌ین، به‌تایبه‌ت نیوه‌ی چاودێری محه‌ته‌كان و عه‌داده‌كان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن״.
به پێی زانیارییه‌كان فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با، شۆفێر و عه‌دادی كاره‌بای ماڵان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته به‌شێك له ئه‌ندازیاره‌كان.
حوسێن محه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاندوە: ״ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویستن گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه و وه‌زاره‌تی كاره‌بامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه زه‌روورین پێیان و خه‌ریكین نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نێرین تا بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌رییه‌كه‌ی چی ده‌بێت.״
له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با دەڵێت: ״هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ستن حكوومه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون و ئه‌وه له ڕووی یاساییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و وه‌زاره‌ت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان و شێوازی گرێبه‌سته‌كانیان بڕیار نادات״.
PM:02:19:18/01/2017