ساڵنامەی‌ تاقیكردنەوەی‌ قوتابخانەكانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاگەیەندرا

بەڕێوبەرایەتی گشی پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی بۆ ساڵی 2016-2017 دیاری كرد كە تێدا هاتووە پێش بەرواری 9-3-2017 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشی پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی بۆ ساڵی 2016-2017 دیاری كرد كەلە ساڵنامەكەدا هاتووە: لە 9-3-2017 تاقیكردنەوەی‌ كۆتایی‌ وەرزی‌ یەكەم دەست پێدەكات.

هەورەها لەساڵنامەكەدا هاتووە: پشووی‌ وەرزی بەهار تەنیا ماوەی‌ پێنج رۆژە كەلە 20ی ئازار تاوەكو 25 ئازار دەبێت و تاقیكردنەوەكانی‌ كۆتایی‌ وەرزی‌ دووەم بۆ خوێندكارای‌ قۆناغی‌ 12 ی‌ بنەڕەتی‌6-5-2017 دەستپێدەكات و لەماوەی‌ هەشت رۆژدا تەواودەبێت و قۆناغەكانی‌ تریش 22-5-2017 دەست پێدەكات و تاكۆتایی‌ ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.



PM:02:58:18/01/2017