وەزیری پەروەردە: قەرەبووی ماوەی لە دەستچووی خوێندن لەسلێمانی دەکەینەوە

 ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "تاقیکردنەوە نیشتمانی و وەزارییەکان لە یەک ڕۆژ و پێکەوە ئەنجام دەدرێن و بۆ پۆلە ناکۆتاکانیش دەسەڵاتی تەواومان داوەتە پەروەردەکان خۆیان".

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر لە میانی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی وتی: وتیشی  حکومەت کاری باشی لەسەر کەرتی پەروەردە کردووە، هەرچەندە ئێستا لەبەر قەیرانی ئابووری زیاتر لە ۳۷٠ پرۆژەمان وەستاوە".

موو جی هوون، کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر کە ئامادەی مەراسیمەکە بوو وتی "پەروەردە کلیلی سەرکەوتنی ژیانە و بێ پەروەردە هەموو شتێک سنووردار و ناتەواو دەبێت".

هەروەها وتیشی، کویکا لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان قوتابخانەی دروست کردووە و دوێنێش لە هەڵەبجە بوون.
لەلایەن خۆشیەوە چوو گوانگ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کویکای کۆری وتی "مایەی شانازیمە کار لە بنیاتنانی دوو کۆمەڵگەی بنەرەتی دەکەین".

 ڕێکخراوی کۆیکای کۆری ۳٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەکانی ئێراق دابین کردووە کە نیوەی ئەو بودجەیەی بۆ هاوکاری حکومەتی هەێم دابین کراوە و بۆ کەرتی پەروەردە بە بڕی ۳٥ ملیۆن دۆلار هەشت پرۆژە و بە گشتی لە ئێراقیش نزیکەی ٦٥ پرۆژە جێبەجێ کراوە.



PM:03:53:18/01/2017