وەزارەتی دارایی هەرێم بە فەرمی وادەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە وەکالەت ڕایگەیاند سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت بەڕووداوی ڕاگەیاندووە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، پاشان دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەدرێت.

ئاشکراشیکردووە ئەمە مووچەی مانگی یانزەیە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 19-1-2017، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 22-1-2017، مووچەی یەكەكانی (70 و 80) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەمەش بە یەکەم مووچە دادەنرێت کە فەرمانبەران لە ساڵی ٢٠١٧دا وەریدەگرن و زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە وەزارەتی دارایی مووچەی هیچ شوێنێکی دابەشنەکردووە.



PM:09:17:18/01/2017