بە خانمە هونەرمەندێکی کورد دەوترێت سێکسیت بزانە چۆن وەڵام دەداتەوە

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد، لۆرین بەرزنجی وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە و کەسێکیش بە زمانی ئینگلیزی بۆی نوسیوە "خانمێکی سێکسیت" و ئەویش وەڵامێکی سەرنج ڕاکێشی داوەتەوە.
لۆرین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و فانێکیشی بۆی نوسیوە کە خانمێکی سێکسییە، کە مەبەست لیی ئەوەیە زۆر سەرنجڕاکێشە، ئەویش لە بەرامبەردا سوپاسی دەکات و دەڵێت چاوت جوان دەبینیت "خاوەنی بینینێکی جوانیت".
لۆرین ئەگەرچی خۆی بە بەرزنجی دەناسێنێت بەڵام ئەو  خەڵکی قامیشلوە، ساڵی 1983 لە قامیشلو لەدایکبووە و ساڵی 1990 کە ئەوکاتە تەمەنی دە ساڵان بووە لەگەڵ ماڵەوەیان چووەتە دەرەوەی وڵات، سەرەتا بۆ رۆمانیا دواتر سوید، ناوبراو ساڵی 2007 یەک ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە، کە لە شەش گۆرانی پێکهاتووە و چوار کلیپی لە کەناڵە کوردییەکان هەیە، لۆرین دەڵی لە قامیشلو تاکو سێی سەرەتایم خوێندووە، "بەڵام لە وڵاتی سوید سەرەتا زانیاری سیاسیم خوێند، بەتایبەت لە بارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دواتر چوومە خوێندنی زانکۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لەبارەی رۆژنامەگەری بەدەستهێنا".
لۆرین ماوەیەک وەک پێشکەر لە ڕادیۆی سوید کاریکردووە و هاوسەرگیری کردووە.



PM:09:18:18/01/2017